واتسئەپ تایبەتمەندی رەشنووس کردنی پەیامەکانی بۆ بەردەست کرا

لە کۆتاییدا واتسئەپ تایبەتمەندی رەشنووس کردنی پەیامی بۆ بەردەست کرا. کە لە ڕێگەیەوە ئەو پەیامەی دەینووسیت و بە هەر هۆکارێک ناینێرێت، ڕەشنووس دەکرێت.

واتە بۆ نموونە کاتێک پەیامێک دەنووسیت بەڵام لە بەشی چات دێیتە دەرەوە و دەڕۆیتە بەشێکی دیکەی ئەپەکە، ئەوە ئەو نامە نووسراوە هەڵدەگیرێت (ڕەشنووس دەکرێت) و نافەوتێت. هەروەها ئەو پەیامانەی کە بەم جۆرەن ڕاستەوخۆ دێنە بەشی سەرەوەی پەیامەکان و بە ڕەنگێکی سەوز و نووسینی “Draft” ئاماژەیان پێ دەدرێت.

بەڵام بە پێچەوانەی تێلەگرام، ئەم تایبەتمەندییە پشتگیری لە فرە ئامێری ناکات. واتە ناتوانیت لە ئامێرێک پەیامەکە بنووسیت و نەینێریت، بەڵکو لە ڕێگەی ئامێرێکی دیکەوە بینێریت (بۆ نموونە لە مۆبایل پەیامەکە دەنوسیت بەڵام لەبیرت دەچێت بینێریت، دەتەوێت لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەکەتەوە ئەو کارە ئەنجام بدەیت، بەڵام ناتوانیت. بەڵکو دەبێت تەنها لە ڕێگەی ئەو ئامێرەی کە پەیامەکەی تێدا ڕەشنووس کراوە پەیامەکە بنێردرێت).



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Un1aAtz
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە