ساڵی ڕابردوو، کە مۆبایلی Asus ROG Phone 8 نمایش کرا بڕوانامەی IP68 و کامێرای تێلەفۆتۆی لە خۆ دەگرت، کە ئەمەش وای لە مۆبایلەکە کرد بۆ کاری ڕۆژانەش گونجاوتر بێت لەوەی کە تەنها بۆ یاری کردن بەکاربهێنرێت. بۆ ئەمساڵیش ئەیسووس بەردەوامە لەسەر هەمان ڕێچکە.
زنجیرە مۆبایلەکە لە دوو مۆبایل پێکدێت، جۆری ئاسایی و پرۆ. زنجیرەکە چیپسێتی Snapdragon 8 Elite لەسەر جێگیر کراوە. ئەیسوس دەڵێت خێرایی مۆبایلەکان %45 زیاترە و GPU بە ڕێژەی %40 باشترە.
سیستەمی ساردکردنەوەکەی %57 گەورەترە لە نەوەی پێشووتری. ڕوونماکانیان قەبارەی 6.78 ئینجە لە جۆری AMOLED و ڕوونی +FHD و ڕووناکییان دەگاتە 2,500 نیت، هەروەها تێکڕای نوێ بوونەوەی مۆبایلەکان 185 هێرتزە.
بۆ ئەمساڵ، هەردوو مۆبایلەکە لە بەشی پشتەوەیان ڕوونمای LED لە خۆ دەگرن، کە وێنەی جوڵاو (Gif) پیشان دەدات، تەنانەت چوار یاری Retro لە خۆ دە گرێت کە دەتوانیت لە ڕێگەی شانەی هەستیاری مۆبایلەکەوە ئەنجامییان بدەیت. پاترییەکانیان قەبارەی 5,800 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 65 وات و 15 واتی بێتەل.
کامێرای سەرەکی هەردوو مۆبایلەکە 50 مێگاپیکسڵە، لەگەڵ کامێرایەکی گۆشە فراوان بە ڕوونی 13 مێگاپیسکڵ و 32 مێگاپیکسڵیش بۆ سێڵفی. تاکە جیاوازی نێوان هەردوو جۆرەکە کامێرای سێیەمە، جۆری پرۆ کامێرایەکی تێلەفۆتۆ لە خۆی دەگرێت بە ڕوونی 32 مێگاپیسکڵ و توانای 3 هێندە نزیککردنەوەی هەیە بە بێ لە دەست ڕوونی. لە کاتێکدا جۆری ئاسایی کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 5 مێگاپیکسڵ لە خۆ دەگرێت.
نرخی جۆری ئاسایی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 1000 دۆلار و نرخی جۆری ئاسایی بۆ بیرگەی 1200 بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/il1ZTUr
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..