هواوەی مەیت 70 و 70 پرۆی نمایش کرد

 

هواوەی ئەمڕۆ زنجیرە مۆبایلی هواوەی مەیت 70 نمایش کرد. لە نێویاندا جۆری ئاسایی و جۆری پرۆی تێدا بوو. جۆری ئاسایی و جۆری پرۆش خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجین لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 2,500 نیت. هەروەها هەردوو جۆرەکە خاوەن بڕوانامەی IP69 ـن بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز. جۆری ئاسایی کامێرای سێڵفی 13 مێگاپێکسڵە و جۆری پڵەسیش هەمان ڕوونییە، بەڵام لەگەڵ کامێراکە هەستەوەری سێ دووریشی هەیە.

 

 

جۆری ئسایی کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 40 مێگاپێکسڵی هەیە و کامێرای دووربینی بۆ 5.5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت. هەرچی جۆری پڵەسە کامێرای تێلەفۆتۆکەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە بۆ 4 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ. هەروەها جۆری ئاسایی پاترییەکی قەبارە 5,300 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 66 واتی وایەر و 55 واتی بێتەل هەیە و جۆری پرۆ پاترییەکەی 5,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 100 واتی وایەر و 80 واتی بێتەل دەکات.

 

نرخی جۆری ئاسایی لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 757 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 تێرابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 826 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 964 دۆلار. هەرچی نرخی جۆری پرۆیە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 895 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 تێرابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 964 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 1,102 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/JXEuYgK
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە