ئەمڕۆ شاومی لە چین چەند بەرهەمێکی نمایش کرد و زنجیرە تابلێتی Xiaomi Pad 7 یەکێک بوو لە بەرهەمە نمایش کراوەکان. زنجیرەکە لە دوو مۆدێل پێکدێت، جۆری ئاسایی و جۆری پرۆ.
هەردوو تابلێتەکە ڕوونماکانیان قەبارەیان 11.2 ئینجە لە جۆری LCD و ڕوونیان 3.2K و تێکڕایی نوێ بوونەوەیان 144 هێرتزە.
جۆری ئاسایی چیپسێتی Snapdragon 7+ Gen 3 لە خۆ دەگرێت و جۆری پرۆ چیپسێتی Snapdragon 8s Gen 3. لە ڕووی کامێراوە، جۆری ئاسایی کامێرای سێڵفی ڕوونی 7 مێگاپیسکڵە و کامێرای سەرەکی ڕوونی 13 مێگاپیکسڵە، هەروەها جۆری پرۆ کامێرای سێڵفی 32 مێگاپیکسڵە و کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە.
هەردوو تابلێتەکە پاترییەکانیان قەبارەی 8850 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە، جۆری ئاسایی بە بارگاوی کەرەوەی 45 وات و جۆری پرۆ بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات.
نرخی جۆری ئاسایی تابلێتەکە لە چین بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 280 دۆلار و جۆری پرۆ بۆ هەمان بیرگە و ڕام بریتییە لە 350 دۆلار.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3PALUQc
via IFTTT