وەن پڵەس ڕووکاری نوێی OxygenOS بە لە خۆگرتنی تایبەتمەندی ژیری دەستکرد ڕاگەیاند

ڕۆژی ڕابردوو وەن پڵەس وەشانی نوێی ڕووکارەکەی ڕاگەیاند، OxygenOS 15 کە بنەچەکراوە لەسەر ئەندرۆید 15. هەروەها وەشانی تاقیکاری لە کۆتایی ئەم مانگە بۆ مۆبایلی OnePlus 12 بەردەست دەبێت. وەشانی جێگیریش لە مانگی داهاتوو بڵاو دەکرێتەوە. بە ڕێژەی %20 بیرگەی کەمتری پێویستە بەروارد وەشانی ڕابردوو.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ژیری دەستکرد بریتییە لە باشترکردنی کوالێتی وێنەکان بۆ 4K، هەروەها لابردنی ڕەنگدانەوە و وێنەدانەوەی ناو وێنەکان. هەروەها لە لاتەنیشت (Sidebar) بۆکسێک زیاد کراوە کە وەڵامت بۆ دەنووسێت لەسەر بنەمای ئەو نامانەی کە پێت دەگات.

تایبەتمەندی گەڕانیش باشتر کراوە بەهۆی ژیری دەستکرد و ڕووکارەکە پشتگیری لە Circle to Search کۆمپانیای گووگڵ دەکات، جگە لەوەش Gemini جێی یاریدەدەری Google Assistant دەگرێتەوە. ئەپی تێبینییەکانیش توانای دووبارە داڕشتنەوە و درێژ کردنەوە و کورت کردنەوەی دەقەکانی هەیە.
oxygenos 15 updateجووڵە (ئەنیمەیشن)ی کردنەوەی قوفڵی شاشە و وێنۆچکەکان نوێ کراونەتەوە. هەروەها بەشەکانی ئەپی Settings، ئاگانامەکان و کۆنترۆڵ سەنتەر ڕێکخراونەتەوە. جگە لەوانەش، ئێستا بە شێوەیەکی ئاسانتر دەتوانیت فایلەکان لەگەڵ مۆبایلی ئایفۆن هاوبەشی پێ بکەیت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/tEJkTAX
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە