ئەمشەو وەشانی iOS 18.1 بە کۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە بەردەست دەبێت

جگە لە بۆنەکەی، ئەمشەو ئەپڵ ئامادەکاری دەکات بۆ ڕەوانەکردنی وەشانی iOS 18.1، کە کۆمەڵێک گۆڕانکاری و تایبەتمەندی زۆر باش لە خۆ دەگرێت. ئەوەشمان بیر نەچێت بۆ یەکەم جار بەکارهێنەران دەستییان دەگات بە تایبەتمەندییەکانی ژیری دەستکردی ئەپڵ.

تایبەتمەندییە نوێیەکانی iOS 18.1:
– توانای یاریدەدەری سیری بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان باشتر کراوە
– پوخت کردنەوەی ئیمەیڵەکان لە ئەپی Mail
– دووبارە داڕشتنەوە و پشکنینی هەڵەی ڕێنووسی لە ئەپی Notes
– پوخت کردنەوەی ئاگانامەکان (Notification)
– ڕیزبەندی کردنی ئاگانامەکان ‏(Notification) بە پێی گرینگییان
– دروستکردنی Memory لە ناو ئەپی Photos بە پێدانی دەق
– لابردنی تەنە نەخوازراوەکان لە ناو وێنەکان
– تۆمار کردنی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان
– پوخت کردنەوەی پەڕەکانی وێب لە وێبگەڕی Safari
– زیاد کردنی تایبەتمەندی (Transcript) بۆ فایلە دەنگییەکانی ئەپی Notes، واتا قسەکانت بە نووسین بۆ دەنووسێتەوە. ( لە ئێستادا تەنها بۆ زمانی ئینگلیزی بەردەستە)
– بەردەست کردنی تایبەتمەندی Sleep Apnea بۆ چاودێریکردنی خەوتن
– چرکاندنی وێنەی سێڵفی بە دووگمەی Camera Control لە زنجیرەی ئایفۆن 16

*تێبینی: زۆرێک لە تایبەتمەندییەکان تایبەتن بە ژیری دەستکردی ئەپڵ (Apple Intelligence) کە تەنها بۆ ئایفۆن 15 پرۆ و زنجیرەی ئایفۆن 16 بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Wxfp3RH
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە