کۆمپانیای ئینفنێکس نوێترین مۆبایلی خۆی وەک تەنکترین مۆبایل بە دیزاینی SlimEdge سێ دووری نمایش کرد کە ئەستوورییەکەی تەنها 6.8 ملمە. چیپسێتی Helio G100 لەسەر جێگیر کراوە. ڕوونماکەی 6.78 ئینجە لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە.
پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 33 وات دەکات. نرخی مۆبایلەکە بۆ بازاڕەکانی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 165 دۆلار.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/BbkeOSt
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..