مۆبایلی Honor X7c بە چیپسێتی Snapdragon 685 نمایش کرا

ئەمڕۆ ئۆنەر مۆبایلی Honor X7c نمایش کرد و هەموو تایبەتمەندییەکانی بڵاو کردەوە. ڕوونماکەی لە جۆری LCD و قەبارەی 6.77 ئینجە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە. کامێرای سڵێفی لە چاڵی ڕوونما جێگیر کراوە کە 8 مێگاپیکسڵە.
بڕوانامەی IP64 هەیە بۆ دژە خۆڵ و تۆز و ئاو. هەروەها دەرچەی جاک لە خۆ دەگرێت و بڵدنگۆکانی Stereo. چیپسێتی Snapdragon 685 لەسەر جێگیر کراوە بە ڕووکاری MagicOS 8.0 کار دەکات کە بنەچەکراوە لەسەر ئەندرۆید 14.

Honor X7c debuts with SD 4 Gen 2 and 6,000 mAh batteryپاترییەکەی قەبارەی 6,000 مللی ئەمپێر \ کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 35 وات. نرخی مۆبایلەکە لە بازاڕەکانی کوردستان و عێراق بریتییە لە 139 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و لە ڕۆژی 22 ئەم مانگە لە بازاڕەکان بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/9euwm3K
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە