چیپسێتی Exynos 1580 بۆ مۆبایلە داهاتووەکانی سامسۆنگ ڕاگەیاندرا

سامسۆنگ چیپسێتی نوێی Exynos 1580 بۆ مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان ڕاگەیاند. پێشبینی دەکرێت ئەم چیپسێتە لەسەر مۆبایلی گالەکسی ئەی 56 جێگیر بکرێت. لەسەر بناغەی 4 نانۆمەتری جێگیر کراوە. 1 ناووکی گەورە لە جۆری Cortex-A720 بە خێرایی 2.9 گێگاهێرتز و 3 ناووک بەهێز لە جۆری Cortex-A720 بە خێرایی 2.6 گێگاهێرتز و 4 ناووک لە جۆری A520 بە خێرایی 1.95 گێگاهێرتز هەیە. گرافیکی Xclipse 540 RDNA 3 لەسەر جێگیر کراوە.

سامسۆنگ دەڵێت بە کۆی گشتی %37 باشترە لە نەوەی پێش خۆی. توانای زیرەکی دەستکردی چیپسێتەکە زۆر زیاترە و پشتگیری لە بیرگەی UFS 3.1 و ڕامی LPDDR5 دەکات. پشتیگری لە ڕوونمای 144 هێرتز و کامێرای 200 مێگاپێکسڵ و Wi-Fi 6E و Bluetooth 5.4 دەکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/1WGFcKb
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە