ئەپی Chat GPT بۆ ویندۆز بەردەست کرا

کۆمپانیای OpenAI ئەپی Chat GPT بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز تاقی دەکاتەوە، بەڵام لە ئێستادا تەنها بەردەستە بۆ بەشداربووانی بە پارەی خزمەتگوزارییەکە. دەتوانیت ئێستا لە کۆگای مایکرۆسۆفت داونڵۆدی بکەیت.

دەتوانیت فایل و وێنە بار بکەیت و وەشانی پێشبینینی OpenAI o1 تاقی بکەیتەوە. بەڵام چەند تایبەتمەندییەک لە خۆ ناگرێت بۆ نموونە دۆخی دەنگی پێشکەوتوو (Advanced voice mode). دەتوانیت بە خێرایی دەستت بگات بە ئەپەکە بە بەکارهێنانی قەدبڕی Alt + Space.

لەگەڵ ئەوەی کە لە ئێستادا تەنها بۆ بەشداربووانی ChatGPT Plus, Enterprise, Team, Edu ئەپەکە بەردەستە، کۆمپانیای OpenAI دەڵێت پلانی هەیە لە کۆتایی ئەمساڵ بۆ هەمووانی بەردەست بخات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/HG1nkSe
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە