کواڵکۆم بەهێزترین چیپسێتی خۆی بۆ مۆبایلە زیرەکەکان ڕاگەیاند

ئەمڕۆ لە کۆنگرەی Qualcomm Summit 2024 کواڵکۆم نوێترین چیپسێتەکانی خۆی و لە نێویاندا بەهێزترین چیپسێتی بە ناوی Snapdragon 8 Elite بۆ مۆبایلە زیرەکەکان ڕاگەیاند. چیپسێتە نوێیەکە ناووکی دەستکاری کراو و تایبەتی Oryon لەسەر جێگیر کراوە. 2 ناووکی سەرەکی بە خێرایی 4.32 گێگاهێرتز و 6 ناووکی دیکەی بە خێرایی 3.53 گێگاهێرتز هەیە. هەرچی لە ڕووی گرافیکە، Adreno 830 لەسەر جێگیر کراوە کە چوستی %40 باشترە لە نەوەی پێش خۆی و %35 خێراترە لە Ray Tracing ـدا. خێرایی گرافیکەکەی دەگاتە 1.1 گێگاهێرتز و پشتگیری لە هەموو API نوێیەکانی وەک Unreal Engine, Nanite, Chaos Engine دەکات. هەروەها لە ڕووی بەکارهێنانی وزەوە بە شێوەیەکی گشتی %27 وزەی کەمتر بەراورد بە نەوەی پێش خۆی بەکار دەهێنێت. لە ڕووی زیرەکی دەستکردیشەوە خێراتر و پڕ تایبەتمەندی تر کراوە و NPU بە ڕێژەی %45 خێراتر کراوە.

پشتگیری لە دواین وەشانەکانی دەنگ و ئاسایش دەکات و پاڵپشتی Wi-Fi 7 دەکات. هەرچی بۆ بیرگە و ڕامە، پشتگیری لە بیرگەی جۆری UFS 4.0 و ڕامی LPDDR5X بە خێرایی 5.30 گێگاهێرتز دەکات. لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چەند مۆبایلێکی جیاواز لە چەند کۆمپانیایەکی جیاواز بەم چیپسێتەوە نمایش دەکرێن.

یەکەمین مۆبایل کە لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەردەست بێت بەم چیپسێتەوە Realme GT 7 Pro دەبێت.

ئەمەش ڤیدیۆی دزەپێکراوی مۆبایلی Realme GT 7 Pro کە دەتوانێت یاری Assassin’s Creed Black Flag بە 60 وێنە لە چرکەیەکدا کار پێ بکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/foqrdBK
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە