ئەپڵ ئایماکی بە ڕەنگی نوێ و چیپی نوێوە ڕاگەیاند

چەند خولەکێک پێش ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ iMac نوێی بە چیپسێتی Apple M4 ڕاگەیاند. نرخی دەستپێکی بۆ چیپسێتی Apple M4 بە 8 ناووکی CPU و 10 ناووکی GPU و 2 دەرچەی USB-C بریتییە لە 1,299 دۆلار و بۆ 4 دەرچەی USB-C بریتییە لە 1,499 دۆلار. ڕوونمای قەبارە 24 ئینجی بە ڕوونی 4.5K هەیە و بژاردەی nano-texture glass بۆ تیشک دانەوەی کەمتر بەردەستە. کەمترین ڕام 16 گێگابایتە و بژاردەی 32 گێگابایتیش بەردەستە.

هەروەها وێب کامێکی 12 مێگاپێکسڵی هەیە. لەگەڵ وەشانی نوێی ماک هەندێک تایبەتمەندی زیرەکی دەستکرد بەردەست دەبێت، هەروەها بە 7 ڕەنگی جیاواز ئای ماکی نوێ بەردەست دەبێت. بژاردەیەکی دیکەی چیپسێتی Apple M4 بە 10 ناووکی CPU و 10 ناووکی GPU بە نرخی 1,499 دۆلار بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/8ZtJP6s
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە