ئەپڵ وادەی بۆنەی داهاتووی ڕاگەیاند

لە کۆتاییدا و دوای چەندین دەنگۆ و هەواڵی دزە پێکراو، ئەپڵ وادەی بۆنەی داهاتووی ئاشکرا کرد کە تایبەت دەبێت بە نمایش کردنی کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکانی ماک بە چیپسێتی Apple M4. بۆنەکە لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دەبێت.

 

دوایین دەنگۆکان باس لەوە دەکەن ئەپڵ بەنیازە هەر یەک لە ماک بووک پڕۆی 14 ئینج و 16 ئینج بە چیپسێتی Apple M4 نوێ بکاتەوە، هاوشان لەگەڵ iMac و Mac Mini. هەروەها چاوەڕوانی ئەوەش دەکرێت Mac Mini نوێ، دیزاینەکەی نوێ بکرێتەوە و دەرچەی USB-A لە خۆ نەگرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/oqMVRwK
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە