ئەمڕۆ کۆمپانیای سامسۆنگ جۆرێکی تایبەتی گالەکسی فۆڵدی بە ناوی Samsung Z Fold Special Edition نمایش کرد. کە جۆرێکی تایبەتە و لە سەرەتادا تەنها لە کۆریای باشوور و دواتر لە چین بەردەست دەبێت. تەنکتر و سووکترە لە گالەکسی فۆڵد 6. ڕوونمای ناوەوەی 8 ئینج و دەرەوەی 6.5 ئینجە لە کاتێکدا گالەکسی فۆڵد 6 ڕوونمای ناوەوەی 7.6 ئینج و دەرەوەی 6.3 ئینجە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی لە 50 مێگاپێکسڵ بەرز کراوەتەوە بۆ 200 مێگاپێکسڵ.
پێناچێت سامسۆنگ جگە لە وڵاتی چین و کۆریای باشوور ئەم مۆبایلە لە هیچ وڵاتێکی دیکەی جیهان بەردەست بخات. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 2,026 دۆلاری ئەمریکی.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/NHQov5d
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..