مایکرۆسۆفت زیرەکییە دەستکردەکەی نوێکردەوە

لەگەڵ ڕاگەیاندنی تایبەتمەندی نوێ بۆ ئەو کۆمپیوتەرانەی کە بڕوانامەی Copilot Plus AI هەیە و ڕاگەیاندنی نوێکردنەوەی 2024 بۆ ویندۆز 11، مایکرۆسۆفت زیرەکییە دەستکردەکەی نوێکردەوە.

مایکرۆسۆفت Copilot ئێستا گۆڕانکاری تێدا ئەنجامدراوە لەسەر وێب و مۆبایل و دێسکتۆپ و دیزاینێکی نوێ لە خۆ دەگرێت. ئێستا زیرەکییە دەستکردەکە دەتوانێت گفتوگۆی دەنگی ئەنجام بدات. هەروەها لە ڕێگەی Copilot Vision ئێستا زیرەکییە دەستکردییەکە دەتوانێت هەموو ئەو شتانە ببینێت کە تۆ لە وێبگەڕی Edge سەیری دەکەیت. وە Think deeper زیاد کراوە بۆ شیکار کردنی پرسیارە قورس و ئاڵۆزەکان. ئەم تایبەتمەندییە نوێیانە تەنها بۆ ئەو کەسانە بەردەستن کە پارە دەدەن بۆ بەشداری کردن لە خزمەتگوزاری Copilot Pro.

مایکرۆسۆفت دەڵێت زیرەکییە دەستکردەکەمان هیچ زانیارییەکی بەکارهێنەر هەڵناگرێت و زانیارییەکان بەکار ناهێنێت بۆ ڕاهێنانی خۆی. بەکارهێنانی زانیارییەکان لە تایبەتمەندی Copilot Vision ـدا کاتین و ڕاستەوخۆ دوای بەکارهێنان دەسڕدرێتەوە. ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی دیکەش بۆ زیرەکییەکە دەستکردەکە زیاد کراون و بەمزووانە بە پێی وڵاتەکان بۆ بەکارهێنەران بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/mxhAzyg
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە