پاش ڕاگەیاندنی لە کۆنگرەی I/O 2024 لە مانگی 5ی ئەمساڵ، گووگڵ دەستی کرد بە بەردەست خستنی 3 تایبەتمەندی بۆ ڕێگری کردن لە دزینی مۆبایلەکانی بەکارهێنەر بۆ ئەو مۆبایلانەی خۆی کە بە ئەندرۆید 10 و سەرووتر کار دەکەن.
تایبەتمەندی یەکەم بریتییە لە “Theft protection” کە لە ڕێگەی پەڕەی Google services پاشان All services tab و پاشان Personal & device safety چالاک دەکرێت.
ئەم تایبەتمەندییە هەستەوەرەکانی ئامێرەکە و وای فای بەکار دەهێنێت ئەگەر دیاری بکات کە کەسێک لە ناکاو مۆبایلەکەت دەبات و ڕا دەکات. ئەگەر ئەوە هەست پێ کرا، “ڕوونمای ئامێرەکەت بە شێوەیەکی خۆکارانە (ئۆتۆماتیکی) قفڵ دەبێت بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە دەستگەیشتن بە زانیارییە کەسییەکانت.”
تایبەتمەندی Offline Device Lock کار دەکات ئەگەر کەسێک مۆبایلەکەت بدزێت و ئینتەرنێت بکوژێنێتەوە بۆ ڕێگری کردن لە شوێنپێهەڵگرتن بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
لەگەڵ تایبەتمەندی Remote Lock، لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆنێکە و لە ماڵپەڕی android.com/lock دەتوانیت بە بێتەل (Wireless) مۆبایلەکەت قفڵ بکەیت لە کاتی دزرانی، بەڵام بۆ کار کردنی ئەم تایبەتمەندییە پێویستە مۆبایلە دزراوەکەت پەیوەست بێت بە ئینتەرنێتەوە، ئەگەرنا کار ناکات. گووگڵ پێی وایە ئەم تایبەتمەندییە خێراتر لە تایبەتمەندی Find My Device کار دەکات.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/dvA9pMX
via IFTTT