کۆمپانیای MiniTool کە تایبەتمەندە لە بواری پەرەپێدانی ئەپ بۆ سیستەمی ویندۆز لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی تری ئەو بوارە بە هەماهەنگی ژمارەیەک لە ئەپەکانی خۆیان بۆ سیستەمی ویندۆز کردووەتە خۆڕایی. ئەپەکان پێکدێن لە ئەپی گۆڕینی فۆڕماتی فایلەکان و دەستکاریکردنی ڤیدیۆ و باشترکردنی سیستەم و چەندین ئەپی تری بەسوود.
لەم لینکەوە بچۆ ژوورەوە:
https://www.newspivot.com/giveaway/thanks-giveaway/
لە لینکەکە بۆ هەر ئەپێک دوگمەی Get it free هەیە وەکو ئەم وێنەی خوارەوە. پەنجەی لێ بدە و بۆ هەر ئەپێک ڕێگەی خۆی داوە بۆ چالاککردنی بەخۆڕایی.
بۆ نمونە:
تێبینی:
١- لە کاتی نوسینی ئەم بابەتە ئۆفەرەکە کەمتر لە ٥ ڕۆژی ماوە و بۆیە پەلە بکە و دەستیان بخە.
٢- هەندێک لە ئەپەکان لەکاتی داگرتن پێویست دەکات ئیمەیڵی خۆت داخڵ بکەیت بۆ ئەوەی کۆد و شێوازی چالاککردنت بۆ بنێرن.
ناوی ئەپەکان و کارەکانیان:
١- Glary Utilities Pro: بەکاردێت بۆ ڕێکخستنی سیستەم و پارێزگاریکردن لێی.
٢- MiniTool ShadowMaker Pro: بەکاردێت بۆ باکئەپکردنی کۆمپیوتەر و پارێزگاریکردن لە داتا.
٣- MiniTool MovieMaker Pro: بۆ دەستکاریکردن و مۆتاژکردنی ڤیدیۆ
٤- MiniTool Video Converter Pro: بۆ گۆڕینی فۆڕماتە جیاوازەکانی ڤیدیۆ
٥- Ashampoo WinOptimizer 25: بۆ ڕێکخستن و باشترکردنی سیستەمی ویندۆز
٦- Sticky Password Premium: ئەپێکە بەکاردێت بۆ بەڕێوەردنی وشەنهێنییەکانت واتا پاسوێردەکانت.
٧- Text Edit Plus: ئەپێکی سادەیە بۆ کاری نوسین بەکاردێت.
٨- Ashampoo Snap 15: ئەپێکە بەکاردێت بۆ چرکاندن و تۆمارکردنی شاشەی کۆمپیوتەرەکەت.
٩- GiMeSpace Desktop Extender 1D: ئەپێکە بۆ ڕێکخستنی دێسکتۆپی کۆمپیوتەرەکەت بەکاردێت.
١٠- FastMove: ئەپێکە بەکاردێت بۆ گواستنەوەی داتا لە کۆمپیوتەرێکەوە بۆ کۆمپیوتەرێکی نوێ.
١١- Advanced Password Recovery Suite: کاری گەڕاندنەوەی پاسوێردە لەبیرچووەکانە بەتایبەتی ئەو پاسوێردانەی لە وێبگەڕەکان بەکاری دەهێنیت.
١٢- SoftOrbits Icon Maker: کاری دروستکردنی ئایکۆنە بۆ ئەپەکان.
١٣- XenArmor Wi-Fi Password Recovery Pro: بەکاردێت بۆ گەڕاندنەوەی پاسوێردی وایفای.
١٤- Dupinout Duplicate Finder: بەکاردێت بۆ دۆزینەوەی فایلی دوبارە لە سیستەم بۆ ئەوەی بتوانیت فایلە دوبارەکان بە ئاسانی بسڕیتەوە.
١٥- WinX DVD Copy Pro: ئەپێکە بۆ کۆپیکردنی دی ڤی دی بەکاردێت لەگەڵ بوونی چەندین دۆخی جیاواز.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/nLXCiFP
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..