هەردوو مۆبایلی هواوەی نۆڤا 13 و 13 پرۆ نمایش کران

هواوەی ئەمڕۆ بە فەرمی هەردوو مۆبایلی هواوەی نۆڤا 13 و 13 پرۆی نمایش کرد. جۆری ئاسایی ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی 1084×2412 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز هەیە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵە، هەرچی کامێرای سێڵفییە ڕوونی 60 مێگاپێکسڵە.

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات لە خۆ دەگرێت.

هواوەی نۆڤا 13

هەرچی جۆری پرۆیە، ڕوونماکەی قەبارەی 6.76 ئینجە بە ڕوونی 1224×2776 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای تێلەفۆتۆی بۆ 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و کامێرای گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵی هەیە. بڕوانامەی IP65 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز و تەواوی تایبەتمەندییەکانی دیکەی وەک جۆری ئاسایی وایە.

هواوەی نۆڤا 13 پرۆ

نرخی دەستپێکی جۆری ئاسایی لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 378 دۆلار و بۆ جۆری پرۆ بریتییە لە 519 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/1d7z2Cb
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە