ئینفینێکس هاتە نێو بازاڕی مۆبایلە چەماوەکان بە نمایش کردنی مۆبایلی Infinix Zero Flip. ڕوونماکەی لە جۆری AMOLED بە پانێڵی LTPO و قەبارەی 6.9 ئینجە و ڕوونی +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوی 120 هێرتز و ڕووناکی دەگاتە 1,400 نیت. ڕوونمای پشتی مۆبایلەکە قەبارەی 3.64 ئینجە و لە جۆری AMOLED و ڕووناکی 1056*1066 پیکسڵە و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و بە پارێزەری Gorilla Glass 2 داپۆشراوە.
دوو کامێرا لە بەشی پشتەوەی لە خۆ دەگرێت، کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە و پشتگیری لە تایبەتمەندی دژە لەرزین (OIS) دەکات، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ. هەردوو کامێراکە توانای تۆمار کردنی ڤیدیۆی 4K هەیە.
کێشی مۆبایلەکە تەنها 195 گرامە، لە کاتی نووشتانەوەی هیچ کەلێنێک بە دی ناکرێت و بە تەواوی تەخت دەبێت. چیپسێتی Dimensity 8020 لەسەر جێگیر کراوە و بە ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 512 گێگابایت بەردەست دەبێت. پاترییەکەی قەبارەی 4,720 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 70 وات. نرخی مۆبایلەکە لە چین بریتییە لە 645 دۆلار و چاوەڕوان دەکرێت لە بازاڕەکانی جیهانیش بەردەست بخرێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/7kq2o8r
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..