تایبەتمەندییەکانی خزمەتگوزاری Copilot Plus چیدیکە تایبەت نابن بە ئەو لاپتۆپانەی کە کار بە پرۆسێسەرەکانی کۆمپانیای کواڵکۆم دەکەن. لە مانگی 11ی ئەمساڵ ئەم تایبەتمەندییانە بۆ هەندێک لەو لاپتۆپانەش بەردەست دەبێت کە کار بە پرۆسێسەرەکانی Intel و AMD دەکەن و پشتگیری ڕەقەکاڵا (Hardware) بۆ تایبەتمەندییەکان هەیە.
ئێنتێڵ دوێنێ پرۆسێسەرەکانی Intel Core Ultra 200V نمایش کرد کە لە کۆتایی ئەمساڵدا تایبەتمەندییەکانی خزمەتگوزاری Copilot Plus بۆ بەردەست دەبێت. هەروەها تەواوی ئەو کۆمپیوتەرانەی کە کار بە پرۆسێسەرەکانی Intel Lunar Lake یان AMD Strix Point دەکەن بە خۆڕایی لە ڕێگەی نوێکردنەوەیەکەوە تایبەتمەندییەکانیان بۆ بەردەست دەکرێت.
تایبەتمەندییەکانی ئەم خزمەتگوزارییە بریتین لە Auto Super Resolution، کە ڕکابەری DLSS ـە بۆ بەرز کردنەوەی ژمارەی وێنەکان لە چرکەیەکدا (فرەیم). هەروەها تایبەتمەندی image Cocreate و چەندین تایبەتمەندی دیکەش دەگرێتەوە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/gytDqXF
via IFTTT