چۆنێتی چاپ کردنی بەڵگەنامەکان لە ئایفۆن و ئایپادەوە

 

لە دونیای دیجیتاڵی نوێدا، چاپ کردنی بەڵگەنامەکان بە تەواوەتی کەم بۆتەوە و بە دیجیتاڵ کردنیان شوێنی گرتۆتەوە. بەڵام هێشتا هەندێک پەڕاوی فەرمی و پێویست هەن کە پێویستە بە شێوەی کاغەز بوونی هەبێت. لەم بابەتەدا ئامانجمان ئەوەیە ڕێگایەکتان پێ ئاشنا بکەین کە لە ڕێگەیەوە ئایپاد یاخوود ئایفۆن بەکار بهێنیت بۆ چاپ کردنی کاغەز و بەڵگەنامەکان لە ڕێگەی چاپکەرەوە لە جیاتی کۆمپیوتەر.
ئەپڵ ڕێگەیەکی ئاسانی بۆ ئەم کارە بەردەست خستووە، بەڵام پێویستە ئەو چاپکەرەی کە کاری پێدەکەیت پشتگیری لە تایبەتمەندی AirPrint بکات (کرتە لێرە بکە بۆ زانینی ناوی چاپکەرە پشتگیری لێکراوەکان).
گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە چاپکردن لە ڕێگەی AirPrint ڕەنگە پشتگیری لە هەموو تایبەتمەندییەکانی چاپکەرەکان نەکات، بەڵام لە زۆرینەیاندا بژاردەی ژمارەی لەبەرگیراوەکان، ئەندازەی کاغەز، ڕێکخستنی پەڕە و چەندین تایبەتمەندی بنەڕەتی دیکە بەردەستە.
دوای ئەوەی کە دڵنیابوویتەوە چاپکەرەکەت پشتگیری لە AirPrint دەکات، پێویستە ئایفۆن یاخوود ئایپادەکەت و چاپکەرەکەت پەیوەست بن بەهەمان تۆڕی ئینتەرنێتەوە.

پاشان دەبێت ئەم کردارانە ئەنجام بدەیت:
• هەر شتێک کە دەتەوێت چاپی بکەیت، وەک ئیمەیڵ، وێنە و هەر شتێکی دیکە بکەوە.
• پاشان کرتە لە هاوبەشی پێکردن (Share) بکە و چاپکردن (Print) هەڵبژێرە. دەکرێت هەندێک ئەپ ئەم بژاردەیەیان لە بەشێکی دیکە بێت، واتە بە پێی ئەپەکان دەگۆڕێت.
• لە بەشی هەڵبژاردەکانی چاپکردن (Print Option) ئەو چاپکەرە هەڵبژێرە کە دەتەوێت چاپەکەی لە ڕێگەوە بکەیت.
• پاشان دەتوانیت دیاری بکەیت چەند دانە لەبەرگیراوەت دەوێت، هەروەها تەنها یەک لای پەڕەکە چاپ بکرێت یاخوود هەردوولای و چەندەها بژاردەی دیکە.
• دواتر کرتە لە چاپ کردن (Print) بکە و چاپکردنەکە دەست پێ دەکات!



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/1lAySLi
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە