لە ئەمڕۆوە، ئینستەگرام تەواوی ئەو بەکارهێنەرانەی کە تەمەنیان لە 18 ساڵ و کەمترە بە هەژمارێکی نوێ بە ناوی “هەژماری هەرزەکاران” دەبەستێتەوە. ئەم هەژمارە چەندین تایبەتمەندی پاراستنی تیایە و تەنها ئەو بەکارهێنەرانەی تەمەنیان لە 16 ساڵ بۆ 18 ساڵە دەتوانن هەندێک لە تایبەتمەندییەکان دەستکاری بکەن.
هەژماری هەموو ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە، تایبەت (Private) دەبێت و گشتی (Public) نابێت. هەروەها کەسێک کە فۆڵەوەری نەبێت ناتوانیت پەیامی تایبەت (DM) بۆ ئەو بەکارهێنەرە بنێرێت. هەروەها دۆخی خەوتن بەردەست دەبێت کە ڕێگری دەکات لە ئاگادار کردنەوەی هەر ئاگانامەیەک لە نێوان کاتژمێر 10ی شەو بۆ 7ی بەیانی.
هەروەها هەرزەکاران دەتوانن بابەتگەلێک هەڵبژێرن کە لەگەڵ تەمەنیان دەگونجێت بۆ ئەوەی زیاتر لە پێشنیارەکانی ئینستاگرام بیبینن، وەک “وەرزش”، “ئاژەڵ و ئاژەڵە ماڵیەکان”، “گەشتکردن” و زۆر شتی تر. ئینستاگرام بەردەوام دەبێت لە سنووردارکردنی جۆرەکانی ناوەڕۆک کە هەرزەکاران لە ڕیل یان لە بەشەکانی دیکەی ئەپەکە دەیبینن. هەروەها هەرزەکاران ئاگادار دەکاتەوە کە پشوو وەربگرن لە کاتی بەکارھێنانی ئەپەکەدا.
هاوکات لەگەڵ ئەم گۆڕانکاریانەدا، ئینستەگرام هەندێک گۆڕانکاری لە چۆنێتی کۆنتڕۆڵ کردنی ئەم هەژمارانە لە لایەن ئەو دایک و باوکانەی دەیانەوێت سەرپەرشتی هەرزەکارەکەیان بکەن لە ئەپەکەدا کردووە. ئێستا دایباب دەتوانن بزانن منداڵەکەیان لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا نامەی بۆ کێ ناردووە (بەبێ ئەوەی ناوەڕۆکی نامەکان ببینن). هەروەها دەتوانن بزانن کە هەرزەکارەکەیان کام بابەتیان هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی زۆرترین جار سەیری بکات.
ئەم تایبەتمەندییە وردە وردە لە ئەمریکا، بەریتانیا، ئوسترالیا و کەنەدا و وڵاتەکانی دیکەی جیهان بەردەست دەبێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ZwmUYLR
via IFTTT