ئەمشەو کاتژمێر هەشت (لە کاتی خوێدنەوەی ئەم بابەتە بەردەست بوون) بە کاتی هەرێمی کوردستان وەشانە نوێیەکانی بەرهەمەکانی ئەپڵ، وەک، iOS و iPadOS و macOS و WatchOS و visionOS و tvOS بەردەست دەبن و بەکارهێنەران دەتوانن وەشانە نوێیەکان دابەزێنن.
ڤیدیۆی نوێترین تایبەتمەندییەکانی هەردوو وەشانی iPadOS و iOS:
بە گشتی وەشانە نوێیەکانی ئەمساڵ زیاتر سەرنجی لەسەر دەستکاری کردن واتا Customization و ژیری دەستکرد بووە. لە وەشانی نوێی iOS دەتوانیت شوێنی ئەپەکان لەسەر Home Screen ئاڵۆگۆڕ پێ بکەیت، یانیش ڕەنگی ئایکۆنی ئەپەکان بگۆڕیت و زۆر زیاتر. جگە لەوەش، ئەپڵ وەکو کۆمپانیاکانی دیکە هاتە نێو ڕکابەری ژیری دەستکردەوە بە نمایش کردنی Apple Intelligence، کە دەتوانێت وێنە و ئیمۆجی دروست بکات و نامە و ئیمەیڵەکان پوخت بکاتەوە و…هتد.
چۆن وەشانی نوێی iOS دابەزێنم
سەرەتا ئەپی Settings بکەوە دواتر بەشی General بکەوە، کرتە لە Software Update بکە، دواتر کرتە لە بژاردەی Update Now بکە و چاوەڕوان بە تاکو وەشانە نوێیەکە دادەبەزێت و مۆبایلەکەت Restart دەبێتەوە.
ئەمانەی خوارەوە لیستی ئایفۆنە پشتگیری لێ کراوەکانە:
iPhone XR
iPhone XS and XS Max
iPhone 11
iPhone 11 Pro and 11 Pro Max
iPhone 12 and 12 mini
iPhone 12 Pro and 12 Pro Max
iPhone 13 and 13 mini
iPhone 13 Pro and 13 Pro Max
iPhone 14 and 14 Plus
iPhone 14 Pro and 14 Pro Max
iPhone 15 and 15 Plus
iPhone 15 Pro and 15 Pro Max
iPhone 16 and 16 Plus
iPhone 16 Pro and Pro Max
iPhone SE (2nd gen)
iPhone SE (3rd gen)
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/6ZVENqW
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..