ئایفۆن 16 بە چیپسێتی خێراتر و بوونی دووگمەی Camera Control نمایش کرا

ئەپڵ نەوەی نوێی ئایفۆنی نمایش کرد. دیزاینی کامێراکانی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە کە دواین جار ئایفۆن 12 بەو جۆرە بوو، هەروەها بە چەند ڕەنگێکی جیاوازیش بەردەست دەبێت.
iPhone 16 and iPhone 16 Plus in ultramarine are shown side by side.
ئایفۆنە نوێیەکان لە ڕووی ڕەقەکاڵەوە گۆڕانکاری باشییان تێدا کراوە، چیپسێتی نوێی Apple A18 لەسەر جێگیر کراوە کە 3 نانۆمەترییە، هەروەها ئەپڵ دەڵێت پاترییەکانمان باشتر کردووە و دووگمەی Action Button بۆ زیاد کراوە کە پار ساڵ تایبەت بوو بە مۆدێلە پرۆیەکان.
iPhone 16 devices are shown in black, white, pink, teal, and ultramarine.
جگە لەوانەش، پشتگیری لە Wi-Fi 7 و چینێکی نوێی ساردکەرەوەی بۆ بەکارهاتووە بۆ پاراستنی پلەی گەرمی مۆبایلەکە لە کاتی یاریکردن. ئێستاش با باسێکی دووگمە نوێیەکە بکەین کە ناوی Camera Control، دەتوانیت کۆنترۆڵی زۆربەی فرمانەکانی کامێرای مۆبایلەکەت بکەیت لە ڕێگەیەوە، وەک، چرکاندنی وێنە، ڵێڵ کردنی پاش بنەمای وێنەکان و تۆمارکردنی ڤیدیۆ و زۆر زیاتر.

چیپسێتە نوێیەکە، Apple A18، شەش ناووک لە خۆ دەگرێت، چوار ناووک بۆ کاری قورس و دوو ناووک بۆ کاری ڕۆژانە. بە ڕێژەی %30 خێراترە لە چیپسێتەکانی نەوەی پێشووتر و %30 وزە کەمتر بەکار دەبات. هەروەها گرافیکی %40 خێراترە و %35 وزە کەمتر بەکار دەبات.
Five iPhone 16 devices are shown, featuring Apple Intelligence features such as Writing Tools, Siri, and Priority Notifications.بەهۆی چیپسێتە نوێیەکەیەوە، پشتگیری لە ژیری دەستکردنی Apple Intelligence دەکات.

لە باسی کامێراکانیش، دوو کامێرای 48 مێگاپیسکڵی سەرەکی و گۆشەفراوان لە خۆ دەگرێت، کە توانای نزیککردنەوەی دوو هێندەی هەیە لەگەڵ دۆخی ماکرۆ.

بۆ ساڵێکی دیکەش، ئایفۆنەکان بە ڕوونمای 6.1 ئینج و 6.7 ئینج بەردەست دەبن بە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 60 هێرتز (وابزانم لە ساڵی 2024ـین ئەپڵ!) ڕووناکی ڕوونماکانیش دەگاتە 2,000 نیت. نرخی جۆری ئاسایی بریتییە لە 799 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و نرخی جۆەی پڵەس بریتییە لە 899 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/UKyvTQB
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە