زۆتێرۆی بەناوبانگ لە بواری بەڕێوەبردنی سەرچاوە زانستییەکان وەشانی حەوتەمی بە کۆڵێک گۆڕانکارییەوە لێ بڵاوکرایەوە. ئەم وەشانە ئەم تایبەتمەندییانەی خوارەوە و زیاتریش لەخۆی دەگرێت:
١- تەواوی ئەپەکە دیزاینکراوەتەوە بە دیزاینێکی مۆدێرن.
٢- زیادکردنی دۆخی تاریک Darkmode بۆ ئەپەکە.
٣- بەشی وردەکاری هەر سەرچاوەیەک ئێستا ئامرازەکانی بە ستونی ڕێکخراونەتەوە و ئاسانتر وردەکارییەکانی هەر سەرچاوەیەک بەردەستن.
٤- دوو دۆخی پێشاندانی سەرچاوەکان هەیە کە بریتین لە Compact و Comfortable
٥- ئەپەکە ئایکۆنەکەی نوێکراوەتەوە و دیزاینێکی نوێ و مۆدێرنی هەیە.
٦- ئەپەکە بۆ ویندۆز ٦٤ بت و پڕۆسێسەرەکانی ئەپڵ ئێم سلیکۆن و ARM زۆر چوستی باشترکراوە و ئێستا خێراتر و بەهێزترە.
٧- خوێنەری پی دی ئێفی ناو زۆتێرۆ ئێستا پاڵپشتی خوێندنەوەی پەڕگەی جۆری EPub دەکات و ئەمەش شتێکی تا بڵێی نایابە!
٨- ئێستا و بۆ یەکەمجار کاتێک پەڕێکی ئینتەرنێت بە سەرچاو وەردەگریت وێنەی تەواوی پەڕەکە لەگەڵ سەرچاوەکە هاوپێچ دەکات و دەتوانیت تێبینی و زانیاریش لەسەر پەڕەکە بنوسیت.
٩- کۆمەڵێک ئامرازی دەستکاریکردن و تێبینی نوسین بۆ خوێنەری پی دی ئێفەکەی زیادکراوە.
١٠- ئێستا سایتکردن واتا دانانی سەرچاوە لەناو وێرد و گووگڵ دۆکس ئاسانتر بووە بەجۆرێک هەر سەرچاوەیەکت لە زۆتێرۆ دیاریکردبێت لە کاتی زیادکردن ئامادەیە و بە ئێنتەرێک زیاد دەبێت.
١١- پێش ئەوەی پی دی ئێف و پەڕە هاوپێچەکان بکەیتەوە ئێستا پێش کردنەوەی دەتوانیت بیانبینیت لە بەشی Item Pane.
ئەمانەی سەرەوە و زۆر شتی تر زیادکراوە کە بەڕاستی گۆڕانکاری ڕیشەیی و پێویست و هەنووکەیی بوون لەم کاتە لەم ئەپە ئەنجامدران.
بەپوختی: زۆتێڕۆ چییە؟
ئەپێکە بۆ سیستەمی ویندۆز و ماک و لینوکس و ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستە و بەکاردێت بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوە زانستییەکان بەشێوەیەکی پێشکەوتوو. ئەپەکە خۆڕاییە و سەرچاوەکراوەیە پێچەوانەی ئێندتۆوت کە بە کۆڵێک پارەیە. ئەم ئەپە یارمەتی دەرێکی نایابە لەکاتی نوسینی توێژینەوە و تێزی ماستەر و دکتۆرا و هەر نوسینێکی تر کە پێویستی بە سەرچاوە و دانانی سەرچاوە بێت لەناو نوسین واتا in-text citation. هەروەها پێوەکراوە extensionـێکی هەیە بۆ هەریەک لە وێبگەڕەکانی وەکو کڕۆم و ئێج و سەفاری و فایەرفۆکس تاوەکو بەیەک کلیک لە هەرکوێیەکی ئینتەرنێت بوو سەرچاوە بۆ کتێبخانەکەی خۆت لە زۆتێڕۆ زیاد بکەیت. پێوەکراوەکە ناوی Zotero Connectorـە و لەسەر ماڵپەڕی فەرمی بەردەستە.
ئەوەی ئەم ئەپە جیادەکاتەوە لە ئەپەکانی وەکو ئێندنۆوت و هاوشێوەکانی بەتەواوی خۆڕاییە و بۆ هەموو سیستەمەکان بەردەستە و پاڵپشتی مایکڕۆسۆفت وێرد و لیبرەئۆفیس و هەروەها گووگڵ دۆکسیش دەکات.
کەواتە ئێندنۆوت بە کڕاککراوی بەکارمەهێنە و زۆتێڕۆ دابگرە و خەیاڵت ئاسودە بکە.
ئەگەر پێشتر وەشانی ٦ بەکاردەهێنیت ڕاستەوخۆ لە بەشی ئەپدەیت نوێی بکەوە بۆ وەشانی حەوتەم. ئەگەرنا دەتوانیت ئەپەکە لەم لینکەوە ڕاستەوخۆ دابگریت:
https://www.zotero.org/download/
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3eIiT5x
via IFTTT