کۆمپانیای نیورالینک کە خاوەنەکەی ئیلۆن مەسکە، چیپی مێشکی خۆی بە سەرکەوتوویی لە سەری دووهەمین نەخۆشیدا چاند.
ئەو چیپە بە شێوەیەک دروست کراوە کە یارمەتی کەسانی ئیفلیج بدات تاوەکوو تەنیا لە ڕێگەی بیر کردنەوە بتوانن ئامێرە دیجیتاڵییەکان کۆنتڕۆڵ بکەن. چیپی مێشکی Neuralink لە ڕاستیدا پەیوەستکەرێکە لە نێوان مێشک و کۆمپیوتەردا کە نەخۆش دەتوانێت زنجیرەیەک ئەرک تەنها بە بیرکردنەوە ئەنجام بدات.
بە پێی وتەی ئیلۆن مەسک ئەو نەخۆشە لە مەلەوانی دا ئیفلیج بووە و ئێستا نیورالینک توانیویەتی چیپێک لە مێشکی ئەودا بچێنێت کە هەزاران ئەلکترۆدی تێدایە لەناو مێشکیدا، کە ئەو تواناییەی داوەتە نەخۆشەکە کە بە بیرکردنەوە کارەکان ئەنجام بدات. هەروەها مەسک دەڵێت نەخۆشی دووەم کە برینێکی بڕبڕەی پشتی هاوشێوەی نەخۆشی یەکەمی هەیە، ئێستا 400 ئەلکترۆدی ئامێرەکەی لە 1024 ئەلکترۆد کاردەکات. تیمی نیورالینک لەواندا ئیلۆن مەسک، بەشداریان لە پۆدکاستێکی 8 کاتژمێری کرد. لەو پۆدکاستەدا ئیلۆن مەسک گەشبینی خۆی بۆ ئەو تەکنۆلۆژیەیە دەربڕی و باسی لەوەش کرد کە ئەو تەکنۆلۆژیایە چۆن دەتوانێت بۆ نەخۆشانی کەم بینایش بەکار بهێنرێت. هەروەها نەخۆشی یەکەم بەناوی نۆلاند ئارباو ئەزموونەکانی خۆی لە پۆدکاستەکەدا باسکرد و وتی کە ئێستا تەنیا بە بیرکردنەوە دەتوانێت کۆمپیوتەرەکەی کۆنتڕۆڵ بکات و پیویستی کەمتری بە چاودێر هەیە.
ئیلۆن مەسک لە دوایین وتەکانی دا دەڵێت وەرن با لە ڕێگەی نیورالینک، جیهان بگۆرین.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/cteKYL9
via IFTTT