هواوەی دوو تابلێتی نوێی نمایش کرد

هواوەی ئەمڕۆ دوو تابلێتی نوێی بە ناوەکانی MatePad Pro 12.2 (2024) و MatePad Air (2024 نمایش کرد. جۆری پرۆ بەهێزترین تابلێتی کۆمپانیاکەیە و ڕوونمایەکی OLEDی دوو چینی بە قەبارەی 12.2 ئینج هەیە، هەرچی جۆری ئێیەرە ڕوونماکەی 12 ئینجە لە جۆری IPS LCD و بە چوار ڕەنگ بەردەست دەبێت.

ڕوونمای جۆری پرۆ دوو چینییە، هاوشێوەی ئایپاد پرۆ نوێیەکان. ڕووناکی تاوەکو 2,000 نیتە و ڕوونی 1,840 * 2,800 پێکسڵە و تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتزە. جۆری ئێیەر قەبارەی ڕوونماکەی بچووکترە بەڵام هەمان ڕوونی و تێکڕای نوێبوونەوەی هەیە، هەروەها ڕووناکی کەم کراوەتەوە بۆ 1,000 نیت.

هواوەی چیپسێتی بەکارهێنراوی ئاشکرا نەکردووە بەڵام پێشبینی دەکرێت جۆری پرۆ چیپسێتی Kirin 9010 لەسەر جێگیر کرابێت.

هەردوو مۆبایلەکە کامێرای سەرەکی دواوەیان ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵییان هەیە، جۆری پرۆ کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و جۆری ئێیەر 8 مێگاپێکسڵە.

هەردوو جۆرەکە پاترییەکی قەبارە 10,100 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییان هەیە و جۆری پرۆ پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 100 وات و جۆری ئێیەر پشتگیری لە 66 وات دەکات.

نرخی دەستپێکی جۆری پرۆ لە چین بریتییە لە 600 دۆلار و جۆری ئێیەر بریتییە لە 420 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/GHJ3n0Y
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە