لە چەند مانگی ڕابردوودا دەنگۆی زۆر سەبارەت بەو مۆبایلەی هواوەی کە بە سێ لا دەنوشتێتەوە پێگە تەکنەلۆژییەکانی تەنی و ئەو مۆبایلە چەندین جار لە دەستی بەڕێوەبەرانی هواوەیدا بینرا.
بە پێی ڕاپۆڕتی MyDrives، ریچارد یو، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هواوەی، لە بۆنەی ڕاسپاردنی ئۆتۆمبێلی Stelato S9 لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە کڕیاران سەبارەت بە کاتی بڵاوکردنەوە و بەردەست خستنی مۆبایلە سێ لا نوشتاوەکەی هواوەی، بە کورتی وتی:
“لە مانگی داهاتووەوە.”
پێشبینی دەکرێت ئەو مۆبایلە بە سیستەمی وەگەڕخەری HarmonyOS بەردەست بخرێت و ئەگەری هەیە ڕوونماکەی 10 ئینجی بێت.
تائێستا ناوی ئەو بەرهەمە دیار نیە و لە هەفتەکانی داهاتوودا زانیاری زیاتری لێ بڵاو دەکرێتەوە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/VYHmaGk
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..