توێژەرانی زانکۆی MIT توانییان پەرە بە پاترییەک بدەن بە قەبارەیەکی زۆر وردەوە. بەپێی ڕاپۆڕتی MIT، زانایان پاترییەکی وایان دروست کردووە کە بتوانێت وزەی ڕۆبۆتە وردەکان دابین بکات؛ ئەو رۆبۆتانەی کە ئەرکی هەمەچەشنی وەکوو گەیاندنی دەرمان بۆ شوێنە جیاوازەکانی جەستە، پشکنینی بۆریەکان بۆ دزەکردنی گاز و هتد یان، لەسەرە.
درێژایی ئەو پاترییە 0.1 ملم و ئەستووریەکەشی 0.002 ملم، واتە نزیکە لە ئەستووری تاڵێک موو.
توێژەرەکان پێشتر وزەی ئامێرە بچووکەکانیان بە کەڵک وەرگرتن لە وزەی تیشکی دابین دەکرد. بەڵام بەربەستێک لەوەدا هەبوو؛ ئەویش ئەوەبوو کە ڕۆبۆتەکان دەبوو بەردەوام لەیزەرێک یان سەرچاوەیەکی تیشکییان هەبووایە. بۆیە ئەوە کارامەیی وردەڕۆبۆتەکانی سنووردار دەکرد و نەدەتوانرا لە هەموو شوێنێک کەڵکیان لێ وەربگیرێت. ئێستا ئەو پاترییە وردە، لەناو خۆی ئامێرەکان دادەبێت و دەتوانێت وزەیان بۆ پێوانی مەودایەکی زۆرتر، بۆ دابین بکات.
پاترییەکە دەتوانێت وزەی پێویست بۆ هەڵکردنی هەستەوەرێک، سووڕێکی ئێلێکتریکی، یان تەنانەت پێکهاتەیەکی جوڵاو وەک قۆڵێکی بچووکی ڕۆبۆت دابین بکات. ئەو پاترییە دەتوانێت ئۆکسجین لە هەوا هەڵبمژێت و بەکاریبهێنێت بۆ ئۆکسجینکردنی زینک بۆ دروستکردنی وزەی کارەبایی، تا بتوانیت بەلانی زۆرەوە وزەیەکی 1 ڤۆڵتی دروست بکات.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/AVPkrcQ
via IFTTT