هۆشداریی قۆرخکارانەی گوگڵ بۆ یوتیوبەرە تەکنەلۆژییەکان مشتومڕی لێ دەکەوێتەوە

گوگڵ لە ڕێککەوتی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی Pixel 9 دا بە چالاکڤانانی تەکنۆلۆژی دەڵێت کە نابێت بەرهەمەکەیان بەراورد بە بەرهەمی ڕکابەرەکەیان بکرێت و دەبێت تاکە بەرهەم بێت کە لە ڤیدیۆکانیاندا پێشانی بدەن، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن. بەردەوام بە لە خوێندنەوە بۆ ئەوەی بزانیت چی دەبێت ئەگەر بە قسەی تیمی پیکسڵ نەکەن.

بە پێی بەرنامەی تیمی پیکسڵ Team Pixel، گوگڵ پێش بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی، ئەوان بە مەبەستی پێداچوونەوە دەخاتە بەردەستی ئینفلووەنسەرەکانی تەکنۆلۆژی. ئەوساڵ بڕگەیەکی نوی بۆ ئەو بەرنامەیە زیاد کرا کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مشتومڕێکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا. بە گوێرەی بڕگەکە، ئینفلوەنسەرەکان بۆیان نییە کە بەرهەمەکانی پیکسڵ لەگەڵ ڕکابەرەکانیان هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت و نابێت هیچ لایەنگرییەک لە بەرژەوەندی مۆبایلەکانی دیکە بکرێت ئەگەر نا لە بەرنامەی گوگڵ دەردەکرێن.

ئەوەش بەو مانایەیە کە چالاکوانانی تەکنۆلۆژیا بەهۆی ئەو مەرجە نوێیانەی گوگڵەوە ناچارن لەنێوان دوو بژاردەی دەستڕاگەیشتن بە بەرهەمەکان و ڕاستگۆیی لەگەڵ بەکارهێنەران، یەکێکیان هەڵبژێرن.

ماڵپەری The Verge دەڵێت وێنە بڵاوکراوەکان لە بڕگە نوێکەی ڕێککەوتنامەی تیمی پیکسڵ ڕاستییە و ئێستا، پێدەچێت کە بەستەری ئەو ڕێککەوتنامە ناچالاک کراوە.

 کایلا گایێر، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی گوگڵ دەڵێت:

” بەرنامەی تیمی پیکسڵ جیاوازە لە پێداچوونەوەی ڕۆژنامەوانی و بەرهەمهێنەرانی ناوەڕۆک. ئامانجی تیمەکە ئەوەیە کە ئامێرەکانی پیکسڵ بخەنە دەستی دروستکەرانی ناوەڕۆک Content Creators نەک بابەتی ڕۆژنامەگەری و پێداچوونەوەکارانی تەکنەلۆژیا. ئێمە هەڵەیەکمان کرد سەبارەت بەو بڕگە نوێیە کە دوێنێ لە فۆڕمی تیمی پیکسڵ دەرکەوت و لامان بردووە”.

FTC هەنگاو دەنێت بۆ سەرکوتکردنی پێداچوونەوەی ساختە و چەواشەکارانە بە شێوەی ئۆنلاین؛ بەڵام بۆ کەسێکی ئاسایی قورسە کە پێداچوونەوەی ڕاستەقینە لە مارکێتینگ جیا بکاتەوە ئەوەش بە تایبەتی لە وڵاتی ئێمەدا زۆر بەرچاوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/RAaIl8J
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە