لە مانگی ٨ی ٢٠١٤ بوو و بۆ یەکەمجار گووگڵ کلاسڕووم لەلایەن گووگڵەوە بەشێوەی تاقیکاری بەردەست کرا. لەسەرەتادا زیاتر لە ١٠٠ هەزار مامۆستا لەسەر ئاستی ٤٥ وڵات بەشداربووون و ئەم ژمارەیە دواتر بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی کرد. ئێستا و دوای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی گووگڵ سەرباری ئاهەنگی ساڵیاد بەڵێنی بەردەوامی و زیادکردنی ژمارەیەک تایبەتمەندی بە مامۆستایان و خوێندکاران دەدات.
بەپێی گووگڵ، لە ساتی ڕاگەیاندنیەوە تاوەکو ئێستا ٨٠٠ نوێکردنەوەی لەم سەکۆیە ئەنجام داوە و ئێستاش بڕیارە ئەم گۆڕانکاریانە ئەنجام بدرێن و لە داهاتوو بەردەست بکرێن:
١- ژیری دەستکرد لە بەشی Practice Sets بەردەست دەکرێت و پێشنیاری پرسیار و سەرچاوەی جیاواز بۆ مامۆستایان دەکات.
٢- ژیری دەستکردی جێمنای هاوشێوەی بەرهەمەکانی تری گووگڵ لەگەڵ کلاسڕوومیش تێکهەڵکێش دەکرێت و بەهۆیەوە مامۆستایان باشتر و پێشکەوتووتر دەتوانن کلاسڕووم بەڕێوەببەن. هەر لە دورستکردنی ئەرک تاوەکو دانانی پرسیار و زیاتریش.
٣- بەم زووانە مامۆستایان دەتوانن گروپی بچووکتر لەناو پۆلەکان لە گووگڵ کلاسڕووم دروست بکەن ئەمەش لە پێناو لەبەرچاوگرتنی توانا و فێربوونی جیاوازی خوێندکاران.
٤- هەروەها خزمەتگوزاری Read Along، کە ئێستا بەشێک لە Google Workspace for Education، بە ژیری دەستکرد بەهێز دەکرێت و مامۆستایان و خوێندکاران دەتوانن سود لە زیاتر لە ٨٠٠ پەرتووک وەربگرن. ئەم خزمەتگوزاریە زیاتر بۆ منداڵانە بە مەبەستی فێربوونی خوێندنەوە.
٥- هەروەها بەشی شیکارییەکانی بۆ زیاد دەبێت تاوەکو بەرەوپێشچوونی خوێندکاران لەلایەن مامۆستایانەوە ببیندرێت.
٦- مامۆستایان دەتوانن لینک بۆ کەرەستە و ئەرکەکانی ناو گووگڵ کلاسڕووم دروست بکەن و لەگەڵ دایبابان بەشی کەن تاوەکو ئەوانیش ئاگاداری ئەرکی خوێندکارەکانیان بن. هەروەها لەبەشی Guardian Summariesـیش پێیان دەگات.
٧- زیادکردنی چەندین زیادکراوە Addonی نوێ و بەسوود بۆ بەهێزکردنی گووگڵ کلاسڕووم.
ئەمانە و چەندین گۆڕانکاری تر بۆ کلاسڕووم بەڕێوەیە. بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن کرتە لە سەرچاوە بکەن.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/IcesVgY
via IFTTT