ئەمڕۆ لە کۆنگرەی Made By Google بۆ ساڵی 2024 کۆمپانیای گووگڵ نوێترین بەرهەمەکانی نمایش کرد. لە نێویاندا زنجیرە مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 9 کە 3 بەرهەم لە خۆ دەگرێت و دوو دانەیان پرۆیە.
جۆری ئاسایی ناوی گووگڵ پێکسڵ 9 ـیە. ڕوونمایەکی قەبارە 6.24 ئینجی لە جۆری OLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی +FHD لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی Google Tensor G4 نوێی لەسەر جێگیر کراوە بە بناغەی چوار نانۆمەتری.
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 50 مێگاپێکسڵیشی هەیە، هەروەها کامێرای سێڵفی 10.5 مێگاپێکسڵە.
پاترییەکەی قەبارەی 4,600 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی وایەری 27 وات و بێتەلی 18 وات و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی پێچەوانەش دەکات. بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە.
جۆری پرۆ ڕوونمایەکی قەبارە 6.34 ئینجی لە جۆری OLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی 1280 * 2856 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی Google Tensor G4 نوێی لەسەر جێگیر کراوە بە بناغەی چوار نانۆمەتری.
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 48 مێگاپێکسڵیشی هەیە، هەروەها کامێرای 48 مێگاپێکسڵی تێلەفۆتۆی بۆ 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ هەیە. کامێرای سێڵفی 42 مێگاپێکسڵە.
پاترییەکەی قەبارەی 4,600 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی وایەری 30 وات و بێتەلی 23 وات و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی پێچەوانەش دەکات. بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە.
هەروەها ئەمساڵ جۆری Pixel 9 Pro XL لە لایەن گووگڵەوە زیاد کراوە کە چەند تایبەتمەندییەکی بەرزتر و ڕوونمایەکی گەورەتر لە خۆ دەگرێت. مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.8 ئینجی لە جۆری OLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی 1344 * 2992 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی Google Tensor G4 نوێی لەسەر جێگیر کراوە بە بناغەی چوار نانۆمەتری.
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 48 مێگاپێکسڵیشی هەیە، هەروەها کامێرای 48 مێگاپێکسڵی تێلەفۆتۆی بۆ 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ هەیە. کامێرای سێڵفی 42 مێگاپێکسڵە.
پاترییەکەی قەبارەی 5,060 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی وایەری 45 وات و بێتەلی 23 وات و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی پێچەوانەش دەکات. بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە.
هەموو مۆبایلەکان لەگەڵ زیرەکی دەستکردی Gemini تێهەڵکێش کراون و پشتگیری 7 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و ئاسایشی مانگانە دەکات. جۆری پرۆ و XL پشتگیری لە ڤیدیۆ تۆمار کردن بە ڕوونی 8K دەکەن.
جۆری ئاسایی نرخی 799 دۆلارە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت ڕامی 12 گێگابایت و جۆری پرۆ نرخی دەستپێکی 999 دۆلارە و جۆری XL نرخی دەستپێکی 1,099 دۆلارە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ohiyO4N
via IFTTT