ئەپڵ داهاتی چارەکی سێیەمی ئەمساڵی بڵاو کردەوە، داهاتی کۆمپانیاکە 85.78 ملیار دۆلارە لە ماوەی سێ مانگدا (مانگی چوار، پێنج و شەش). قازانجی ئەم چارەکە گەیشتووەتە 21.45 ملیار دۆلار.
داهاتی ئەپڵ بە پێی بەرهەمەکان:
– کۆی گشتی داهات: 85.78 ملیار دۆلار (بەروارد بەهەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی %4.87 زیادی کردووە)
– قازانج: 21.45 ملیار دۆلار (بەروارد بەهەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی %7.89 زیادی کردووە)
– ئایفۆن: 39.30 ملیار دۆلار (بەروارد بەهەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی %0.94 دابەزیوە)
– ئامێرەکانی ماک: 7.01 ملیار دۆلار (بەروارد بەهەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی %2.46 زیادی کردووە)
– ئایپاد: 7.16 ملیار دۆلار (بەروارد بەهەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی %23.63 زیادی کردووە)
– ئێکسسوارات: 8.10 ملیار دۆلار (بەروارد بەهەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی %2.26 زیادی کردووە)
– خزمەت گوزارییەکان: 24.21 ملیار دۆلار (بەروارد بەهەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی %14.14 زیادی کردووە)
بەڵام داهاتی لە وڵاتی چین بە ڕێژەی 6.54 دابەزیوە بە بەراورد بە هەمان چارەک لە ساڵی ڕابردوو، کە لە 15.67 ملیار دۆلارەوە بووە بە 14.73 ملیار دۆلار.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/5DxEHpN
via IFTTT