بە فەرمی ئەپڵ ڕایگەیاند بۆنەیەکی نوێ لە ڕۆژی 9ی مانگی داهاتوو کاتژمێر 8 بەکاتی هەرێمی كوردستان لە ژێر ناونیشانی “It’s Glowtime – کاتی درەوشانەوەیە” ڕێک دەخات. پێشبینی دەکرێت لە بۆنەکەدا چەندین بەرهەمی جیاواز و دیارترینیان زنجیرە مۆبایلی ئایفۆن 16 نمایش بکرێت. بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، تاوەکو ئێستا هەواڵی دزەپێکراو دەربارەی زنجیرەکە کەمە، بەڵام پێشبینی دەکرێت زنجیرە مۆبایلەکە یەکەمین مۆبایلەکانی ئەپڵ بن کە لەگەڵ زیرەکی دەستکرد تێهەڵکێش بکرێن.
لە پاڵ نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی ئایفۆن 16، پێشبینی دەکرێت مۆدێلی نوێی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch و بیستۆکی بێتەلی AirPods 4 نمایش بکرێت. هەروەها پێشبینی دەکرێت ڕۆژی بەردەست بوونی وەشانی داهاتووی نەرمەواڵەکانی ئەپڵ (iOS 18, macOS Sequoia…etc) ئاشکرا بکرێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/q2aEAfo
via IFTTT