مۆبایلی Redmi 13 5G بە چیپسێتی Snapdragon 4 Gen 2 AE و زیاترەوە نمایش کرا

ڕێدمی دوای نمایش کردنی جۆری تۆڕی نەوەی چوارەم، ئەمڕۆ وەشانی 5G لە مۆبایلی Redmi 13 نمایش کرد. مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.79 ئینجی لە جۆری LCD بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی +FHD لە خۆ دەگرێت. کامێرای سێڵفی لە شێوەی چاڵی ڕوونمایە بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ.

چیپسێتی Snapdragon 4 Gen 2 AE (Accelerated Engine) لەسەر جێگیر کراوە کە وەشانێکی باشتر کراوی Snapdragon 4 Gen 2 ـە. پاترییەکی قەبارە 5,030 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات لەسەر جێگیر کراوە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت. بڕوانامەی IP53 هەیە بۆ دژە پرشەی ئاو،

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 170 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 185 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/P5DIs87
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە