هەردوو مۆبایلی +Red Magic 9S Pro, 9S Pro تایبەت بە یاری کردن نمایش کران

ئەمڕۆ کۆمپانیای ڕێد ماجیک کە بەرهەمهێنەری بەرهەمی تایبەت بە یاری کردنە، هەردوو مۆبایلی Red Magic 9S Pro, 9S Pro Plusی نمایش کرد. وەشانێکی خێراتر کراوی چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 بە ناوی Snapdragon 8 Gen 3 Leading Version ـیان لەسەر جێگیر کراوە کە خێرایی ناووکی سەرەکی بەرز کراوەتەوە بۆ 3.4 گێگاهێرتز و خێرایی GPU بەرز کراوەتەوە بۆ 1 گێگاهێرتز. پەنکەیەک و سیستەمێکی ساردکەرەوەی باشتر لە خۆ دەگرێت. پاتری جۆری پرۆ 6,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 80 وات و جۆری پرۆ پڵەس 5,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە بە خێرایی 165 وات.

هەردووکیان ڕوونمایەکی قەبارە 6.8 ئینجی لە خۆ دەگرن لە جۆری OLED بە ڕوونی 1,116 * 2,480 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز. هەروەها کامێرای سێڵفییان ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە و لە ژێر ڕوونمادایە.

کامێرای سەرەکی دواوەیان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری لە OIS و کامێرای گۆشە فراوانی 50 مێگاپێکسڵیشیان هەیە. هەروەها ڕێد ماجیک چەندین تایبەتمەندی جۆراوجۆری بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراو بۆ ڕووکاری Red Magic 9.5 بەردەست دەخات.

نرخی جۆری پرۆ بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 522 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 715 دۆلار.

نرخی جۆری پرۆ پڵەس بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 798 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 24 گێگابایت بریتییە لە 963 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/QqsYGF7
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە