کۆمپانیای Nothing مۆبایلی CMF Phone 1 نمایش کرد

کۆمپانیای Nothing ئەمڕۆ یەکەمین مۆبایلی زیرەکی لە براندە هەرزانەکەی، CMF، بە ناوی CMF Phone 1 نمایش کرد. بەکارهێنەر دەتوانێت پانێڵی پشتەوەی مۆبایلەکە لێ بکاتەوە و بگۆڕێت و چیپسێتی Mediatek 7300 لەسەر جێگیر کراوە.

ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 2,000 نیت لە خۆ دەگرێت. کامێرای سێڵفی 16 مێگاپێکسڵە و پەنجەمۆرەکەی لە ژێر ڕوونمایە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای قووڵی 2 مێگاپێکسڵی هەیە. لە بەشی پشتەوە و لای خوارەوە خاڵێکی جێگیر کردنی شێوە بازنەیی لە خۆ دەگرێت کە دەتوانیت ئێکسسواراتی پێوە بکەیت و ڕەنگەکەی بگۆڕیت بە پێی ڕەنگی مۆبایلەکە.

ئەو خاڵە و بەشی دواوەی مۆبایلەکەش بە ئاسانی لێ دەکرێتەوە هاوشێوەی مۆبایلەکانی ڕابردوو.

مۆبایلەکە کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری Nothing OS 2.6 بنچینە کراو لەسەر ئەندرۆید 14 دەکات و 2 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و 3 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانەی پێدەگات.

پاترییەکی 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 33 واتی وایەر و 5 واتی بارگاوی کەرەوەی پێچەوانە لە ڕێگەی کەیبڵەوە دەکات.

بڕوانامەی IPX2 بۆ دژە پرشەی ئاو هەیە. نرخی مۆبایلەکە لە هیندستان بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 190 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 215 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 279 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/CfWEgRj
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە