تایبەتمەندیەکانی Galaxy S25 Ultra دزەی پێکرا!

زانیاریدەرێک بە ناوی Digital Chat Station زانیاری سەرەتایی سەبارەت بە مۆبایلی ئاست بەرزی داهاتووی سامسۆنگ، Galaxy S25 Ultra بڵاو کردەوە. بە پێی ئەو هەواڵە دزە پێکراوە هەروەکوو چاوەڕوان دەکرا، یەکەمین مۆبایلی سامسۆنگ دەبێت کە بە چیپی سناپدراگۆنی نەوەی چوارەم دەخرێتە بازاڕەوە و خاوەنی ڕامی 8 گێگابایتی دەبێت.

ئەو زانیاریانە دەڵێن کە کامێرای ئەو مۆبایلە، خاوەنی هەستەوەرێکی 200 مێگاپێکسڵی دەبێت، هاوشێوەی نەوەی پێشووتری. بەپێی هەواڵی دزەپێکراوی مانگێک لەمەوپێش ئەو مۆبایلە 2 مللی مەتر تەنک تر دەبێت لەچاو نەوەی پێشووی خۆی، کە سامسۆنگ نایەوێت تەنکتر بوونی مۆبایلەکەی ببێتە ڕێگر لەوەی کە هەستەوەرێکی بچووکتر بۆ مۆبایلەکەی دابنێت. هەروەها هەستەوەرێکی نزیک کەرەوەی 3 هێندەیی و هەستەوەرێکی تێلەفۆتۆی 50 مێگاپێکسڵی و هەستەوەرێکی پریسکۆپ بە ڕوونی 50 مێگپیکسڵ و توانای 5 هێندە نزیککردنەوەی هەیە. بەڵام دیسان زانیاری ڕوون لەسەر هەستەوەری چوارەم نیە و دیار نیە کە ئایا سامسۆنگ ڕێژەی مێگاپێکسڵەکانی هەستەوەرەکە نزیک کەرەوەی زۆر دەکات یان نا.

ئەو زانیارە هەروەها پیشانمان دەدات کە ئەو مۆبایلە لە ڕووی قەبارەی پاتری، گۆڕانکارییەکی زۆر نابینێت و پێدەچێت کە لانیکەم پاترییەکی 4855 تا وەکوو 5000 مللی ئەمپێری هەبێت، بە خێرایی بارگاویکردنەوەی 45 وات؛ لەلایەکی ترەوە کۆمپانیاکانی تر بەهۆی ئەوەی کە Snapdragon 8 Gen 4 بڕێکی زۆرتر لە وزە بەکار دەهێنێت، پاترییەکی گەورەتر لە مۆبایلەکانیاندا دەگونجێنن و پێشنیار دەکەن کە قەبارەی پاترییەکان 6000 مللی ئەمپێر کاتژمێر بێت.

چاوەڕوان دەکرێت Galaxy S25 Ultra بە ڕووکاری OneUI 7 و لەسەر بنەمای بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 15 بەردەست بخرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/nmXEfae
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە