گەورەترین پچڕانی مێژووی تەکنۆلۆژیا، زیاتر لە ٥ ملیار دۆلار زیانی هەبوو

بە پێی راپۆڕتێک کە لەلایەن ماڵپەڕی HaveIBeenPwned بڵاو بۆتەوە ئەو تێکچوونەی کە بەهۆی CroudStrike درووست ببو گەورەترین پچڕانە کە تا ئێستا جیهانی دیجیتاڵ بەخۆیەوە دیوە.

ئەو تێکچوونەی کڕاودستڕایک زۆرترین زیانی بۆ کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی و چاودێری تەندرووستی هەبووە. بە پێی مەزندەی Parametrix تێچووی ئەو پچڕانە تەنیا بۆ گروپی Fortune 500 زیاتر لە ٥.٤ ملیار دۆلار بووە. هەر بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە هەموو هێڵە ئاسمانیەکانی Fortune 500 و ٧٥٪ لە کەرتی تەندرووستی و زۆربەی بانکە باڵاکان کەوتوونە ژێر کاریگەری ئەو پچڕانەوە.

لەو پچڕانە گەورەدا، کەرتی تەندرووستی زۆرترین زیانی بەرکەوت. ئەو زیانە بە ١.٩ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت هەروەها زیانەکانی هێڵە ئاسمانیەکان بە ٨٦٠ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

بەشێک لە بەکار‌هێنەران بەدوای ئەوە دان کە سکاڵا لە دژی کراودستڕایک تۆمار بکەن و ڕایان وایە کە ئایا ئەو کۆمپانیایە پێش پێدانی نوێکاری بۆ سیستەمەکان، لەسەر سیستەمەکانی خۆیدا تاقی ناکاتەوە؟ ئەگەر کێشەی هەبووە بۆچی ئەو نوێکارییەی بڵاو کردۆتەوە؟ ئەگەر لە کاتی تاقیکاری لەسەر سیستەمەکانی خۆیدا کێشەی نەبووە بۆچی ئەو نوێکارییە لە سیستەمەکانی دیکەدا بۆتە هۆی کێشە؟

بەڕێوەبەری گشتی CrowdStrike ڕایگەیاندووە کە ٩٧٪ ی ئامێرە زیان بەرکەوتووەکان چاک کراونەتەوە و ئەو کۆمپانیایە هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی کە جارێکی تر نەبێتە هۆی ئەو ڕووداوانە.

ئەو کۆمپانیایە لەو دواییانەدا بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو زیانەی کە بە کڕیارەکانی گەیاندووە، کارتی ١٠ دۆلاریان پێشکەش دەکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/sflaDjn
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە