کۆمپانیای مێتا ژیری دەستکردی Llama 3.1ـی لە ژێر ناونیشانی بەهێزترین ژیری دەستکردی سەرچاوەکراوە Open Sourceی جیهان نمایش کرد. مێتا، وەشانی پێشووتری ئەو ژیرییە دەستکردەی چەند مانگێک لەمەوبەر بەردەست خست و ئێستاش بانگەشە دەکات کە وەشانە نوێیەکەی لاما لە GPT-4oش کاراییەکی باشتری هەیە.
خاڵی بەهێزی ئەو ژیرییە دەستکردە ئەوەیە کە تەواو کراوەیە و کەڵک لێوەرگرتنی بە خۆڕاییە. هەروەها بۆ کارکردن کەڵک لە ١٦ هەزار پڕۆسێسەری بەهێزی ئێنڤیدیا H100 وەردەگرێت و ٤٠٥ ملیار پارامێتەری هەیە. بەپێی وتەی مێتا ئەو ژیرییە تێگەیشتنێکی قوڵتری هەیە و توانایی هەیە بۆ لێکدانەوەی زانیاری ئاڵۆز و لێکدراو و لە کۆدنووسیش دا دەستێکی باڵای هەیە، کە ئەوەش دەستی پەرەپێدەران دەگرێت. هەروەها دەڵێت کە ژیرییەکەی لە تێگەیشتن و وەرگێڕانی زمان کاراییەکی باشتری هەیە.
پێدەچیت لەمەودوا کێبڕکێ لە بواری ژیرییە دەستکردە خۆدرووستکەرەکان چڕتر ببێتەوە و بەرەوپێش چوونی زیاتر ببینین.
بۆ تاقیکردنەوەی ئەم ژیری دەستکردە، دەتوانن لە مێسنجەر یان وەتسئەپ کە ئێستا بەردەستە، تاقی بکەنەوە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/RdLDtQN
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..