پێنج لە باشترین ژیری دەستکردەکان بۆ گۆڕینی دەنگ

ڕەنگە هەندێک ناوەڕۆکتان بینیبێت کە ئەو کەسەی قسە دەکات دەنگی خۆی نیە و دەنگی ئاژەڵێک یان کەسیاتیەکی فیلمەکان و ئەنیمەیشنەکان لەسەر دەنگی خۆی دادەنێت، یان بۆ نمونە دەنگی خۆی دەگۆڕێت بۆ دەنگی هونەرمەندێک یا کەسایەتیەکی دیار. ئەو کردارە لە کۆنەوە هەیە، بەڵام بەهۆی هاتنی ژیرییە دەستکردەکان بەرفراوانتر، ئاسانتر و خێراتر بوون.

لێرەدا پێنج لە باشترین ئەو ژیرییە دەستکردانەتان پێ دەناسێنم کە دەتوانن بۆ مەبەستی گۆڕین و باشترکردنی دەنگ بەکاریان بهێنن:

١- ژیری دەستکردی (Murf)

یەکێکە لە بەکارهێنراوترین ژیرییەکان،١ ملیۆن جار و لە ١٠٠ وڵاتەوە، کە جگە لە گۆڕینی دەنگ هەندێک تایبەتمەندی دیکەشتان پێ دەدات، بۆ نمونە، گۆڕینی دەنگ بۆ نووسراوە بە زیاتر لە ١٥ زمان و ١٢٠ شێوە دەنگ. ئەم ئامرازە لەکاتی بڵاو کردنەوەیەوە تاوەکو ئێشتا بەرەوپێشچوونێکی خێرای بەخۆیەوە بینیوە. بۆ بەکارهێنانی پێویستە لە رێگەی ئەو بەستەرەوە هەژمار دروست بکەن و کەڵکی لێوەرگرن:

https://murf.ai/studio/

ئەو ژیرییە بۆ بەکارهێنان بە خۆڕاییە، بەڵام بۆ بە دەستهێنانی تایبەتمەندی زیاتر، دەبێت پلانی پریمیەم بکڕن کە نرخی بۆ مانگێک ١٩ دۆلارە.

 

٢- ژیری دەستکردی (Synthesys)

یەکێکە لە ژیرییە باشەکان کە بەرهەمهێنەرانی ناوەڕۆک Content Creators کەڵکی لێوەردەگرن. ئەوەش بەهۆی هەندێک تایبەتمەندی جیاوازەوە وەکوو گۆڕینی دەق بۆ دەنگ و ڤیدیۆ بۆ بەکارهێنانی بازرگانی و پەرەپێدانی پیشەسازی، ڕیکلامی بەرهەمەکان، بەرەو پێش بردنی ماڵپەڕ و هتد.

  • دروست کردنی دەنگێکی نزیک لە ڕاستییەوە یەکێکە لە تایبەتمەندیەکانی
  • بە نزیکەی ٧٠ شێوازی دەنگ و بە ٦٠ زمانی جیاواز دەتوانن کەڵکی لێوەرگرن، بەڵام بە داخەوە کوردی تێدانەبوو و تاکە رێگا لە ئێستادا بۆ کەڵک وەرگرتن لە گۆڕینی دەنگ بۆ دەق و دەق بۆ دەنگ بۆ زمانی کوردی، بەکارهێنانی بۆتی گروپی ئاسۆ سۆفتە لە تێلەگرام. دەتوانن لە رێگەی ئەو بەستەرەوە کەڵکی لێوەرگرن: https://t.me/AsosSoftSTT_bot
  • هەبوونی حاڵەتی پێش نمایش، تایبەتمەندیەکی بە کەڵکی ئەو ژیریە دەستکردەیە کە دەتوانن پێش render کردنی کارەکەتان، بەرهەمەکەتان ببینن و ئەگەر پێویست بوو گۆڕانکاری تێدا بکەن.

بەستەری Synthesys لەخوارەوە دەست بخە.

https://www.synthesys.io/

٣- ژیری دەستکردی (Voice.ai)

ئەو ژیرییە زیاتر لە ١٠٠٠ دەنگی جیاواز لە خۆ دەگرێت و لەگەڵ پلاتفۆرمە جیاوازەکانی وەکو دیسکۆرد، سکایپ، واتسئەپ، گوگڵ میت و زووم تێکهەڵکێشکراوە. هەروەها توانایی گۆڕینی دەنگی بە شێوەی راستەوخۆ هەیە کە ئەوە تایبەتمەندیەکی زۆر باشە بۆ ئەو کەسانەی یاری ئۆنلاین دەکەن. هەروەها پەرەپێدەران دەتوانن لەناو ماڵپەڕەکەیان ناونوسی بکەن و بە وەرگرنتی SDK تایبەت و پاشان هەموو تایبەتمەندیەکانی ئەو ژیرییە لەگەڵ بەرنامەی خۆیان تێهەڵکێش بکەن.

https://voice.ai

٤- ژیری دەستکردی (Hitpaw Voice Changer)

لە ناسراوترین و پێشنیارکراوترینەکانە لەلایەن یوتیوبەران و گەیمەران، چونکە ئەو تواناییەتان دەداتێ کە دەنگی خۆتان بە شێوەی ڕاستەوخۆ بگۆڕن بۆ دەنگی کەسایەتییە ناسراوەکانی فیلمەکان و یاریە ئەلیکترۆنیەکان. هەروەها باشتر کردن و لابردنی خشەخشی دەنگێکی ئاسایی و باشترکردنی کواڵتی لە کۆبوونەوە ئۆنلاینەکان یەکێکە لە هۆکارەکانی ناوبانگی ئەو ژیرییە دەستکردە.

https://www.hitpaw.com/voice-changer.html  

٥- ژیری دەستکردی (Musicify)

ئاستی ئەو ژیرییە دەستکردە لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە لە پێش ژیری دەستکردەکانی ترە:

  • دەتوانێت لە دەق و نووسین گۆرانی درووست بکات
  • دەتوانیت دەنگی خۆتی پێ بدەیت و ڕاهێنانی پێ بکەیت
  • دەتوانیت دەنگی ئامێرەکانی مۆسیقا لە گۆرانیەکان لاببەیت
  • دەتوانیت خشەخشەی دەنگەکەت لاببەیت و کواڵتی بەرز بکەیتەوە
  • دەتوانیت لە جیاتی تۆماری دەنگ، لینکی یوتیوبی بدەیتێ
  • زیاتر لە ١ هەزار دەنگی جۆراو جۆری تێدایە بۆ گۆڕین

نمونەی سازکراو بە ژیری دەستکردی Musicify :

بەستەری ژیری دەستکردی Musicify:

https://musicify.lol

سەرەنج: تەنیا تاوەکو ٣ جار دەتوانن بەخۆرایی بەکاری بهێنن و پاشان دەبێت بۆ بەکارهێنانی مانگانە پارە بدەن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/xUeD5M0
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە