ئێدوارد سنۆودن هۆشداری توند دەداتە بەکارهێنەران سەبارەت بە OpenAI و ChatGPT

یەکەمین جار نیە کە ئێدوارد سنۆودن، کارمەندی پێشووی CIA و ئەندامی پێشووی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا، هۆشداری سەبارەت بە کۆمپانیای OpenAI بدات و رەخنەی لێبگرێت.

ساڵێک لەمەو بەر لە کۆنفڕانسی ساڵانەی کریپتۆ Consensus رەخنەی لەو کۆمپانیایە گرت بەهۆی ئەوەی کە ئەو داتا و سەرچاوانەی بۆ ڕاهێنان پێکردنی ژیری دەستکردەکانی بەکاری دەهێنێت شەفاف نین و ڕوون نین. ئەمە لەکاتێکدایە Open AI  لە بابەتی ژیریی دەسکرد دا پێشڕەوە و تایبەتمەندی خۆی هەیە.

هەروەها جارێکی تریش ئاماژەی بەوە کردبوو کە هومێدەوارم OpenAI و کۆمپانیاکانی تری تەکنۆلۆژی بە قازانجی خەڵک سیخوڕی بکەن نەک سیخوڕیان لەسەر بکەن، بەڵام ئەوەتا لە تازەترین وتەکانی دا لە پۆستێکی X (تویتەری جاران) دەڵێت کە پاش هاتنی Paul M. Nakasone چیتر متمانە بە ئۆپن ئەی ئای و بەرهەمەکانی مەکەن و هۆشداری توند دەدات لەبارەی هاتی ناوبراو بۆ ناو Open AI:

هەرچەندە دامەزرێنەری OpenAI دەڵێت کە Nakasone لەبەر وەڵامدانەوەی مەترسی پەیوەست بە ئاسایشەوە کراوەتە بەرپرسی تیمی ئاسایش، بەڵام ئەوەی کە ئەو کەسە پێشتر فەرماندەی سایبەری هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بووە بۆتە هۆی نیگەرانی سنۆودن لەوەی کە لەمەودوا زانیاری بەکارهێنەران بەشێوەیەکی خراپتر کەڵکی لێ دەگیرێت و چیتر جێی متمانە نین.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/cNZK5Wz
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە