چۆن ژیری دەستکرد وێنە دروست دەکات؟ مۆدێلەکانی وەک MidJourney و DALL-E-3 بەنمونە

وێنە دروستکەرەکانی ژیری دەستکرد وەک MidJourney و DALL-E-3 سەرنجی خەڵکیان ڕاکێشاوە بەهۆی توانای دروستکردنی وێنەی سەرسوڕهێنەر و لەڕاستی چوو، بەڵام ئایا ئەم مۆدێلانە چۆن ئاوا کاردەکەن؟

دروستکەری وێنەی ژیری دەستکرد وەک هونەرمەندێکی جادووی وایە کە هەرچیت بوێ بۆتی دەکێشێت چونکە ئەو هونەرمەندە ڕاهێنانی زۆری بە خۆی کردووە بە زۆر تەماشاکردنی وێنە و ستایل و شێوە جیاوازەکان. ئەو مۆدێلە درووستکەرانەش هەمان شتن، کە فێرکراون بە بڕێکی گەورە لە داتا وێنەیەکان. لەسەر ئەو داتا گەورانەی وێنە ڕاهێنراون بۆ تێگەیشتن و لاساییکردنەوەی ئەو شێوە بینراوانەی کە لە وێنەکاندا بینیویەتی.

یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی مۆدێلەکانی وەک MidJourney و DALL-E-3 توانای دروستکردنی وێنەیان هەیە لە نوسینەوە. بەکارهێنەران ئاماژە بە نوسینێک دەکەن کە وێنەی داواکراو وەسف دەکەن، وەک پشیلەیەک کە پیانۆ دەژەنێت یان وێنەی تاوەری پاریس بەشێوازی ڤانکوخ.

بەکۆدکردنی نووسین بۆ ناو بۆشایی شاراوە:

سەرەتا نووسینەکە وەردەگێڕدرێت بۆ کۆدی شاراوە. کاتێک وەسفی ئەوە دەکەی کە چیت دەوێت، بۆ نموونە (بەیانییەکی زوو لە کەنار دەریای مەیامی ). وشەکان دەگۆڕدرێن بۆ کۆدی ژمارەیی تایبەت. ئەو کۆدانە پوختەی ئەو وشانەن کە تۆ نووسیوتە بە لەبەرچاوگرتنی بیرۆکەی سەرەکی و وردەکاریەکان.

ئینجا وێنە لە بۆشاییە شاراوەکە دروست دەکرێت. دوای ئەوەی کە نوسینەکان کران بە کۆد ئێستا ئامێرەکە کۆدەکان شیدەکاتەوە بۆ ئەوەی کە ئایا تۆ چیت دەوێت و دەتەوێت چی بیبینیت. دواتر دەست دەکات بە کێشانی وێنەکە بە پشتبەستن بەوەی کە تێیگەیشتووە لە کۆدەکانەوە. بە کورتی سەرەتا نوسینەکە دەبێتە کۆد و پاشان بە چەند پڕۆسەیەکدا دەڕوات و بە تێگەیشتن لە کۆدەکە وێنەیەک دەکێشێت و پێشکەش بە بەکارهێنەری دەکات.

ڕاهێنان لەسەر داتا جۆراوجۆرەکان:

هونەرمەندەکان بە ڕاهێنانکردن لەسەر وێنەی جیاواز کارامەییەکانیان باشتر دەکەن، بە تەماشاکردنی دیمەن و ئاژەڵ و ستایڵی جیاواز. بەهەمان شێوەش مۆدێلەکانی وەک MidJourney و DALL-E-3 لەسەر کۆمەڵە داتا جۆراوجۆرەکان ڕادەهێنرێن کە وێنەی هەمەجۆر و ستایلە جیاوازەکان لەخۆدەگرن. ئەمەش وایان لێدەکات کە شێوە و ڕەنگ و ستایلی جیاواز فێرببن. بۆ نمونە مۆدێلی Adobe firefly کە سەربە کۆمپانیای ئەدۆبیە لەسەر داتای وێنەکانی ئەدۆبی ستۆک ڕاهێنراوە یان مۆدێلی دروستکەری Meta AI لەسەر داتا وێنەییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام ڕاهێنراوە.

میکانیزمەکانی سەرنج خستنەسەر:

هەندێک لە مۆدێلە پێشکەوتووەکانی وێنەیی وەک DALL-E-3 کاتێک وێنەیەکی بۆ وەسف دەکەیت، بۆ نمونە دەنووسی (ئەژدیهایەکی شین بە چاوێکی ئاگرینەوە)، لەو کاتەدا مۆدێلەکە دەزانێت کە دەبێت زیاتر گرنگی بە ڕەنگی شین و چاوەکانی بدات، چونکە لە وەسفەکەدا ئەو دووانە تایبەتمەندکراون، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی وێنەیەکی وردتر.

خۆباشترکردنەوە لە ڕێگەی ڕاهێنانەوە:

ئەم مۆدێلانە بە پرۆسەی ڕاهێنانی دووبارەبووەوەدا تێدەپەڕن، واتە لە هەڵەکانیانەوە شتی تازە فێردەبن کە وێنەی نزیکتر لە ڕاستییەوە و جۆرایەتی و کواڵتی بەرزتر بە تێپەڕبوونی کات دروست بکەن. ڕاهێنان بریتییە لە باشکردنی نیشانەکان و نوێکردنەوەی کێشەکانی مۆدێلەکە بە پشتبەستن بەو فیدباکانەی کە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە نێردراون.

بەکارهێنانەکان:

دروستکەری وێنەی ژیری دەستکرد چەندین بەکارهێنانی هەیە لە هونەر، دیزاین، چیرۆکگێڕانەوە و دروستکردنی ناوەڕۆکدا. دەتوانرێت بەکاربهێنرێن بۆ دروستکردنی خەیاڵەکانت، یان دروستکردنی پۆستەری ڕیکلام و بازرگانی و زیاتریش.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/6rXIN4g
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە