وەشانی نوێی iPadOS بە لە خۆ گرتنی ئەپی ژمێرەر ڕاگەیەندرا

ئەپڵ دواین وەشانی iPadOS لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ڕاگەیاند. با لە گرینگتری گۆڕانکاییەوە دەست پێ بکەین، ئەپی ژمێرەر (حاسیبە)! کە ئەپڵ 14 ساڵی پێویست بوو تاکو بەردەستی بکات. ئەمەش واتا بەکارهێنەران چیتر پێوسیت ناکات ژمێرەری لایەنی سێیەم دابەزێنن.

ئەپەکە پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی ئەپڵیش دەکات، هەروەها دەتوانیت هاوکێشە و ژمارەکان بە پێنووسەکە بنووسیت (واتا بە شێوەی دەستی) و ئەنجامەکەی بۆ دەنوسیت.

لەگەڵ نوێ کردنەوەی ئەپی Notes بە چەند تایبەتمەندییەک، وەک ڕێک کردنەوەی ئەو نووسینانەی کە بە دەستی نوسراون، لەگەڵ چاککردنەوەی هەڵەی ڕێزمانیان.

هەروەکو iOS 18، وەشانی نوێی iPadOS دەتوانیت شوێن و ڕەنگی ئەپەکان لە بەشی Home Screen بگۆڕیت.

هەروەها دەتوانیت لە ڕێگەی تایبەتمەندی SharePlay کۆنتڕۆڵی ئایپادی دیکە بکەیت و ڕووکاری هەردوو ئەپی Settings و Photo نوێ کرانەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/xQWcb9r
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە