بەناوی خوای گەورە میهرەبان
هەول ئەدەین لەم ڤیدیۆیەدا باسی چەند لانێکی خراپی ئەو ئەپانە بکەین کە مۆد کراون یاخود کراک کراون.
1. لایەنی ئاسایش. زۆرجار ئەو بەرنامانەی کە کراک ئەکرێن یاخود بلێین مۆد ئەکرێن و دەستکاری ئەکرێن ، چەندین مەبەستی لە پشتەوەیە کەسەکان بەبێ بەرامبەر ئەم کارە ناکەن،
زۆرجار بۆ بەدەستهێنانی پارە ، ئەم کارە ئەکەن.
ئەمەش بەچەند رێگایەک?
1. کە زانیاریە بانکیەکان ئەبات لە مۆبایلەکەت یاخود کۆمپیوتەرەکەت.
2. یان زۆرجار هەبووە چەندین ئەپ کە باڵانسی مۆبایل بردووە ,
3. داگرتنی بەرنامەی بێ ناسنامە بۆ پیشاندانی ریکلامی بێزارکەر لە مۆبایلەکەتدا کە ئەوان پارەیان لێیەوە دەست ئەکەوێت.
خالێکی تر ئەم بەرنامانە کە دروست ئەکرێن بۆ سیخوری و جاسوسی بەکار دێن و زانیاریە کەسیەکانت ئەچنە ژێر دەستی ئەو کەسەی کە بەرنامەکەی کراک کردووە
زانیاریە کەسیەکان وەک چی?
هەموو ئەو زانیارییانەی کەتۆ رێگە بە ئەپەکە ئەدەیت بەکاری بهێنێت وەک
1. هەموو زانیاری تایبەت بە مۆبایلەکەت و سیمکارتەکەت.
2. کامێرا
3. لۆکەیشن
4. مایکرۆفۆن
5. لیستی پەیوەندیەکان
6. ناوەکان
7. نامەکان
لایەنێکی تر بۆ خراپی بەرنامەی مۆدکراو یاخوود کراککراو
2. راگرتنی ئەپدەیتی بەرنامەکە ،
لەچەند ڕوویەکەوە
♦️راگرتنی نوێکاریەکانی بەرنامەکە خزمەتگوزاری تازە
♦️چاکردنی هەلە و کەموکورتی بەرنامەکە
چەند ئەپدەیتێکی تر کە لەلایەن گەشە پێدەرانەوە ئەنێردرێت.
3. زیان گەیاندن بە مۆبایلەکان. وەک گەرمبوونی مۆبایلەکە ،
زوودابەزینی رێژەی شەحن و زیان گەیاندن بە پاتری مۆبایلەکە
چەند کێشەیەکی تر تایبەت بە رەقە کاڵا
4. لەدەست چوونی داتا. زۆرجار بەهۆی ئەم بەرنامانەوە رەنگە هەندێک داتا وەک رەسم و ڤیدیۆ بسرێتەوە نمونە ئەپێک کە بۆ شاردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ بەکار ئەهات بەبێ هۆکار ئەپەلە کێشەی بۆ دروست بوو ناچار داتاکانم فەوتان
چەند خالێکی گرنگی تر هەیە بەراستی پێویستە باسبکرێت لەگەل ئەم کێشانەی پێشتر باسم کرد
.♦️ لایەنی یاسایی، بەکارهێنانی ئەپی دزراو یان کراککراو قەدەغەیە رەنگە روبەروی یاسا ببیتەوە ئەگەت دیڤیلۆپەرەکان سکالات لەدژ تۆمار بکەن ئەو یاسایانەی کە رێگە بە گەشە پێدەر ئەدات سکاڵات لەسەر تۆمار بکات
بەکورتی باسی ئەکەم چونکە زۆر خۆری ئەوێت ئەگەر دانە دانە باسی بکەین
1. کۆپی رایت
2. یاساکانی ناو بەرنامەکە کە گەشە پێدەرەکە دایناوە و تۆ رەزامەندی ئەدەیت لەکاتی بەکارهێنانی بەرنامەکە.
3. یاسای دژە دزی کردن
4. یاسای دژە بازنەدان.
♦️ بێ پشتگیری، دیڤیلۆپەرەکان بەهیچ شێوازێک هاوکاری بەکارهێنەرێک ناکەن لەکاتی هەبوونی کێشە لەو ئەپانەی کە مۆد کراون یاخود کراککراون ، بۆیە دەستت ناگات بەتیمی پشتگیری ئەو ئەپانە.
♦️ بەرپرسیارێتی بەرامبەر ماندووبونی دیڤیلۆپەرەکە بەراستی تۆ بەبەکارهێنانی ئەم ئەپانە هیچ پشتگیریەکی دیڤیلۆپەرەکە ناکەیت و هیچ داهاتێکیان دەست ناکەوێت بۆیە دیڤیلۆپەرەکە بێ ۆمێد ئەکات زۆرجار چیتر گەشە بە بەرنامەکە نادەن و وازی لێ ئەهێنن وەک کرینی خزمەت گوزاریەکان ، لابردنی ریکلامی دیڤیلۆپەرەکە.
♦️ کێشە گشتگیرەکانی تر ، رەنگە ئەم ئەپە کراککراوانە وەک پێویست کار نەکەن لەچاو بەرنامەکەی تردا چونکە کۆمەلێک دەستکاری کراوە و رەنگە تۆ ناچار بیت واز لەبەرنامەکە بهێنیت وەک بەکارهێنەرێک.
لەبەر ئەم هۆکارانە و چەندین هۆکار تر باشترە هەتا بتوانین ئەپی کراککراو بەکار نەهێنین و لەبەر ئەوە هەول بدەین بەکرینی خزمەت گوزاری ناو ئەپەکان و وەشانی یاسایی بەرنامەکە بەکاربهێنین.
https://youtu.be/Fv9NYT5kAbA