وێنە و زانیارییەکانی کاتژمێری زیرەک و بیستۆکی بێتەلی داهاتووی کۆمپانیای سامسۆنگ دزەیان پێکرا

بۆنەی داهاتووی Samsung Unpacked کەمتر لە دوو هەفتەی ماوە (لە ڕۆژی 10ی مانگی 7 بەڕێوە دەچێت)، بەڵام پێشوەختە وێنە و هەندێک تایبەتمەندی کاتژمێری زیرەک و بیستۆکی بێتەلی داهاتووی کۆمپانیای سامسۆنگ دزەی پێکرا لە لایەن دزەپێکەری بەناوبانگ Evan Blass.

کاتژمێرە زیرەکەکان بریتی دەبن لە Galaxy Watch Ultra, Galaxy Watch 7 و بیستۆکە بێتەلەکان بریتی دەبن لە Galaxy Buds 3 Pro, Galaxy Buds 3.

دیزاینی کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch Ultra هاوشێوەی ئەوە بوو کە لە پێشووتردا دزەی پێکرا بوو و دیزاینی کاتژمێرەکە لە Apple Watch Ultraی ئەپڵ نزیکە. بە ڕەنگەکانی زیوی و ڕەش و تیتانیۆمی بەردەست دەبێت. هەروەها کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch 7 هاوشێوەیە لەگەڵ نەوەکانی پێشووتری.

دزەپێکەرەکە وێنەی بیستۆکی بێتەلی Galaxy Buds 3 و Galaxy Buds 3 Pro بڵاو کردۆتەوە و بیستۆکەکان تەواو دیزاینیان گۆڕدراوە و لە دیزاینی بیستۆکی بێتەلی Apple AirPods نزیک کراونەتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت سامسۆنگ لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم بەرهەمانەدا مۆبایلی Galaxy Fold 6 و Flip 6 ڕابگەیەنێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/1ioaJ9L
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە