گووگڵ ئەزموونی گەڕان لە ئەپی وێبگەڕی کرۆم بۆ مۆبایل باشتر دەکات

لەگەڵ نمایش کردنی وێبگەڕی Arc بۆ iOS، گووگڵ ڕایگەیاند چەندین تایبەتمەندی نوێ بۆ وێبگەڕی گووگڵ کرۆم لەسەر مۆبایل بەمزووانە زیاد دەکات. هەر یەکە لە تایبەتمەندییەکان بۆ باشتر کردنی ئەزموونی گەڕانی بەکارهێنەر و بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید و iOS بەردەست دەبن.

یەکێک لەم تایبەتمەندییانە Chrome Actions ـە، کە یارمەتی بەکارهێنەر دەدات چەند ئەرکێک جێبەجێ بکات بە بێ ئەوەی بڕواتە بەشی ڕێکخستنەکان (Settings). کاتێک گەڕان بۆ شوێنێکی بازرگانی دەکەیت دەتوانیت ڕاستەوخۆ پەیوەندی، ئاڕاستە، هەروەها پێداچوونەوەکانی ئەو شوێنە تەماشا بکەیت.

هەروەها وێبگەڕەکە دەتوانێت پێشنیاری گەڕان بکات بە پشتبەستن بە گەڕانەکانی ڕابردوو. گووگڵ ئەم تایبەتمەندییە بە نموونەیەک ڕوون دەکاتەوە، بۆ نموونە کەسێک ئەیەوێت گەڕان بۆ وشەی “schedules” ئەنجام بدات و زۆرجار کە ویستویەتی گەڕان بۆ ئەم وشەیە ئەنجام بدات ئەوا City Metro هەڵبژاردووە، بۆیە لە گەڕانی داهاتوودا و لە کاتی نووسینی وشەی “schedules” ڕاستەوخۆ City Metro دێتە بەشی سەرەوەی پێشنیار کراوی گەڕانەکە.

یەکێکی تر لە تایبەتمەندییەکان بریتییە لە پێشنیار کردنی ئەو وشە و ڕستانەی کە زۆرترین گەڕانی بۆ ئەنجام دراوە، کە پێشووتر لە ئەندرۆید بەردەست و بەمزووانە بۆ iOS بەردەست دەبێت.

هەروەها گووگڵ تایبەتمەندی live sports cards لە بەشی Chrome Discover Feed بەردەست دەخات بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بزانن کەی تیپی وەرزشی دڵخوازیان یاری دەکات و نوێکاری خۆکاری (Automatically) لەگەڵ نوێترین ئامارەکان و گرینگترین پێشهاتەکانی ئەم دواییە لە ڕێگەیەوە بەردەست دەخات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/zu7jxUH
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە