چات جی پی تی چۆن کاردەکات؟

لە بواری زیرەکی دەستکردا چات جی پی تی یەکێکە لە مۆدێلە سەرسوڕهێنەرەکان، کە لەلایەن کۆمپانیای OpenAi لە مانگی یانزدەی 2022 بڵاوکراوەیەوە و ئێستا لە وەشانی چوارەم دایە.

کاتێک کە چات جی پی تی بڵاوکراوەیەوە وەک شتێکی نوێ وابوو کە پێشتر نەبووبێ، بۆیە خەڵکی زۆر بەخۆیە سەرقاڵ کرد چونکە وەڵامی هەر شێتکی دەدایەوە کە ئاراستەت کردبا و وەڵامی دیاریکراوی دەدایەوە لە چوارچێوەی پرسیارەکەت بۆیە ئەمەش وای کرد ڕێژەی گەڕانەکان لە گۆگڵ بەشێوەیەکی بەرچاو داببەزێت.

بەڵام ئایا ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە چۆن کاردەکات؟

لە بنەڕەتدا چات جی پی تی مۆدێلێکی زمانە و ئەلگۆریتمێکی ئاڵۆزی هەیە لەسەر بڕێکی زۆر لە داتا زەبەلاحەکانی نووسین ڕاهێنراوە بۆ ئەوەی وەڵامی هاوشێوەی مرۆڤ بداتەوە. چات جی پی تی ڕاهێنراوە لەسەر ئەم داتایانە بۆ ئەوەی لەوە تێبگات بەکارهێنەر چ جۆرە وەڵامێکی دەوێت. ئەم پرۆسەی ڕاهێنانە ڕێگە بە ChatGPT دەدات کە لە بنەما جیاوازیەکانی زمان تێبگات، لەوانەش ڕێزمان، ڕستەسازی، ماناسازی و کۆنتێکست (چوارچێوەی ڕوودانی ئاخاوتنەکە).

کاتێک پرسیار لە چات جی پی تی دەکەی، وشەکان دەشکێنێت بۆ پارچەی بچوک بۆ ئەوەی تێیان بگات. بەهۆی بەکارهێنانی بنەماکانی پرۆسێسی زمانی سروشتی (Natural Language Processing). بەهۆی بەکارهێنانی تەکنیەکانی نیشانەدان و چەسپاندنی وشەکان و میکانیزمی ئاماژەدان، چات جی پی تی لە مانا و پێکهاتەی نووسینەکەت تێدەگات و وەڵامێکی پەیوەندیدار بە کۆنتێکستەکەت دروستدەکات بە پشت بەستن بەو داتا زەبەلاحانەی کە لەسەری ڕاهێنراوە.

زیرەکی چات جی پی تی لە لایەن فێربوونی قوڵەوە ئیشی پێدەکرێت. مێشکی چات جی پی تی لە چەند چینێک لە تۆڕە دەمارییەکان پێکهاتووە، هەر چینێک یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەشێک لەوەی کە ئایا تۆ چ وەڵامێکت دەوێت.

چات جی پی تی لەسەر داتای  نوسین و دەق لە سەرچاوە جۆراوجۆرەکانەوە ڕاهێنراوە، لەوانە کتێب، بابەت، ماڵپەڕ و ماڵپەڕی ئۆنلاین. لە کاتی ڕاهێنانیدا، مۆدێلەکە فێر دەبێت پێشبینی وشەی داهاتوو بکات بە ڕێکوپێکی لەسەر بنەمای وشەکانی پێشووی داتاکان. سەرەڕای ئەوەش دەتوانرێت لەسەر بابەتی تایبەت ڕاهێنانی پێ بکرێت. بۆ نمونە، لەبواری پزیشکی یان تەکنەلۆژیا بۆ ئەوەی زیاتر وەڵامەکانی جەخت لەسەر ئەو بوارە بکەنەوە.

چات جی پی تی وەڵامەکانی پێشووی خۆی لە بیر دەمێنێت، واتە کاتێک وەڵامێکت دەداتەوە لەبوارێک و تۆ داوای لێ دەکەی کە وشەیەک بگۆڕێت یان کورتر یان درێژتری بکاتەوە، چات جی پی تی تێ دەگا تۆ مەبەستت ئەوەیە کە دەستکاری وەڵامەکەی پێشووتر بکرێت بۆیە ئەو تێدەگات بە پشت بەستن بەو وەڵامانەی کە پێشووتر داویەتیەوە.

چات جی پی تی وەک نوسەرێکی داهێنەر وایە و هیچ وەڵامێکی وەک یەک نییە. بۆ نمونە، ئەگەر 100 بەکارهێنەر یەک پرسیاری لێ بکەن ئەوا هیچ وەڵامێکی وەکو یەک نادا (لێرەدا مەبەستمان ناوەڕۆکی وەڵامەکە نییە بەڵکو مەبەستمان پێکهاتە و بەکارهێنانی وشە و زاراوەیە). کاتێک تۆ پرسیار دەکەی مۆدێلەکە بیر لە ڕێگەی جیاواز دەکاتەوە بۆ ئەوەی وەڵامەکەت بداتەوە و باشترین و جیاوازترین وەڵامت پێشکەش دەکات کە ئەم پڕۆسەیەش پێی دەوترێت نمونەگرتن.

بیرمان نەچێت، چات جی پی تی لایەنگیری هەیە چونکە لەو شتانە فێربووە کە خوێندوویەتیەوە. بۆ کەمکردنەوەی لایەنگرییە ئەگەرییەکان، گەشەپێدەران تەکنیکەکانی وەک فلتەرکردنی داتا، دۆزینەوەی لایەنگری و ڕوونی لە ئەلگۆریتم بەکاردەهێنن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە وەڵامەکان بێلایەن و گشتگیرن.

ئەوەی گرنگە بزاندرێت چات جی پی تی بەردەوام لە فێربوون دایە، و گەشەپێدەران هەمیشە نوێی دەکەنەوە بۆ ئەوەی شتی نوێتر و جیاوازتر فێرببێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/SAgEaWe
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە