ئەپڵ بە ژیری دەستکردی Apple Intelligence هاتە نێو کێبڕکێی کۆمپانیاکانی دیکە

هەروەکو ئەوەی پێشووتر دزەی پێکرا بوو، ئەپڵ لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ژیری دەستکردی Apple Intelligence بۆ ماک وئایپاد و ئایفۆن ڕاگەیاند. ژیری دەستکردەکە تەنها لەسەر ئەو ئامێرانە کار دەکات کە چیپسێتی Apple M1 و سەرووتر یان Apple A17 Pro سەرووتر لە خۆ دەگرن.

ژیری دەستکردەکە دەتوانێت ئاگانامە و نامە گرینگەکانت بۆ پێش بخات بۆ ئەوەی زووتر بیانبینیت و پوختییان بکاتەوە. هەروەها هەموو کردارەکان لەسەر ئامێرەکان ئەنجام دەدرێن بۆ پاراستنی زانیاری کەسی بەکارهێنەران.
Priority Notifications are shown on iPhone 15 Pro.
یاریدەدری کەسی Siri زیرەکتر بووە و ئێستا تەنها بە پێ وتن دەتوانێت ئەرکەکانت بۆ ئەنجام بدات و یانیش تەنها بە نووسینیان. هەروەها تێگەیشتنی بۆ نامەی بەکارهێنەران هەبێت و بەهەمان شێوەی بەکارهێنەر وەڵامبداتەوە. هەروەها دەتوانێت دەستکاری وێنەکان بکات تەنها بە پێ وتنی، لەگەڵ دۆزینەوەی وێنەکان و ناردنیان.

ئێستا بە ژیری دەستکردی Apple Intelligence لە ئەپی Mail دەتوانیت ئیمەیڵ بنوسیت و تۆنی ئیمەیڵەکانت بگۆڕیت، لەگەڵ پوخت کردنەوە ئیمەیڵەکان و پێشنیار کردنی وەڵام بۆیان.
A user opens the Writing Tools menu while working on an email, and is given the option to select Proofread or Rewrite.
لە ڕێگەی ژیری دەستکردەکەوە دەتوانیت Emoji دروست بکەیت کە ئەپڵ بە Genmoji ناوزەندی دەکات، بەهەمان شێوە دەتوانیت وێنە دروست بکەیت کە پێی دەوترێت Image Playground، ئەپڵ دەڵێت تایبەتمەندییەکە لە چەندین ئەپ کار دەکات و هەروەها ئەپی تایبەت بە خۆشی دەبێت.

ئەپڵ ئەپی Photos نوێ کردەوە، کە ئێستا دەتوانیت گەڕان بە دوای وێنەکانت ئەنجام بدەیت و تەنە نەخوازراوەکانیش لە وێنەکان لابەریت.
Three iPhone 15 Pro screens show how users can create Memory Movies.

مۆدێلی ژیری دەستکردی ChatGPT 4o لە کۆتایی ئەمساڵ بۆ ماک و ئایپاد و ئایفۆن بەردەست دەبێت کە لەگەڵ یاریدەدەری کەسی Siri تێهەڵکێش دەکرێت.

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/kvG8TMe
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە