ەوەی نوێی پرۆسێسەرەکانی AMD بۆ لاپتۆپ توانایەکی باشتریان هەیە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی زیرەکی دەستکرد

کۆمپانیای ئەی ئێم دی لە کۆنگرەی Computex 2024 نەوەی نوێی لە پرۆسێسەرەکانی و لە نێویشیاندا Ryzen AI 300 نمایش کرد. کە تایبەتە بە لاپتۆپەکان و وەک لە ناوەکەیدا دیارە، توانای بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی زیرەکی دەستکرد زۆر باشتر کراوە. پرۆسێسەرەکان لەسەر نوێترین بنەما تەلارسازییەکانی کۆمپانیاکە بۆ زیرەکی دەستکرد و گرافیک و CPU درووست کراوە.

جۆری Ryzen AI 9 HX 370 ژمارەی ناووکەکانی 12 ناووکە و 24thread هەیە و خێرایی کۆتایی دەگاتە 5.1 گێگاهێرتز. هەروەها جۆری Ryzen AI 9 365 ژمارەی ناووکەکانی 10 ناووکە و 12thread هەیە و خێرایی کۆتایی دەگاتە 5.0 گێگاهێرتز. هەردوو جۆری Ryzen AI 9 HX 370 و Ryzen AI 9 365 خاوەن بەرزترین توانای NPU بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی زیرەکی دەستکرد بە 50TOPS. لە مانگی 7ی ئەمساڵەوە ئەم زنجیرە چیپسێتە لەسەر چەندین لاپتۆپی کۆمپانیا جیاوازەکان بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/BFKzmqO
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە